10
فەیسبووک 1, ئایار 2019 بۆچوون

ئینستەگرام کار لەسەر نوێکردنەوەی بەشی کامێرای ئەپەکەی دەکات

ئەمڕۆ کۆمپانیای فەیسبووک کۆنگرەی ساڵانەی لە ژێر ناوی F8 ئەنجامدا. لە پاڵ ڕاگەیاندنی نوێکارییەکان بۆ خزمەتگوزاری فەیسبووک، ئینستەگرامیشی پشتگوێ نەخست و دیزاینی بەشێکی گۆڕی.

فەیسبووک ڕایگەیاند کە دیزاینێکی نوێ لە بەشی کامێرای ئەپی ئینستەگرام بەردەست دەکات. لە دیزاینە نوێیەکەدا کردنەوەی فلتەر و AR ـەکان ئاسانتر کراون، هەروەها دەتوانرێت پۆست بە نەخشاندن درووست بکرێت بەدەر لە وێنە و ڤیدیۆ. بە گشتی لە دیزاینە نوێیەکەی بەشی کامێرای ئەپەکەدا بەشەکان یەک خراون بۆ کۆمەڵەیەک، بە پێچەوانەی ئێستا کە چەند بەشێک بە شێوەی کۆمەڵە نین.

دیزاینە نوێیەکەی بەشی کامێرای ئینستەگرام بەمنزیکانە دەگات بە دەستی سەرجەم بەکارهێنەرانی ئەپەکە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ