گەرمترین

لە پێش نمایشکردنیدا، چەند یەکەیەک لە مۆبایلی گووگڵ Pixel 3a XL لە کۆمپانیای Best Buy بەدی کران

کەمتر لە هەفتەیەکمان ماوە بۆ دەستپێکردنی کۆنگرەی Google I/O ـی ئەمساڵ لە لایەن گووگڵەوە. لە کۆنگرەکەدا چاوەڕێ دەکرێت گووگڵ چەند سوپرایزێکی نایابی پێبێت کە وا چاوەڕێ دەکرێت بریتی بن لە نمایشکردنی نەوەیەکی نوێ لە زنجیرە مۆبایلی گووگڵ Pixel و چەند ئامێرێکی دیکە و بەردەستکردنی نوێترین وەشانی سیستەمی ئەندرۆید. بەڵام وا دیارە سوپرایزەکەی گووگڵ تێکچوو و مۆبایلی گووگڵ Pixel 3a XL لە پێش نمایشکردنیدا بەدی کرا.

یەکێک لە فرۆشیاری زانیارییە نهێنییەکانی پێگەی Android Police وێنەی چەند یەکەیەکی مۆبایلی بەردەست نەکراوی گووگڵ Pixel 3a XL ـی بڵاوکردەوە. ژمارەی مۆبایلەکان 3 دانە دەبن و لە لایەن کۆمپانیای Best Buy ـی ئەمریکی تایبەت بە بازاڕی سەرهێڵی ئامادە کراون بۆ فرۆشتن. گووگڵ پێکسڵەکانی نێو وێنەکان لە ڕەنگەکانی ڕەش و سپین.

لە وێنەی ژێرەوەی پاکێجی مۆبایلەکەدا، بەشێک لە زانیارییەکانی بە دیار کەوتوون. هەر وەک دەبیندرێن، مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 6.0 ئینج لەگەڵ بیرگەیەک بە قەبارەی 64 گێگابایت. هەرچی دەربارەی زانیارییەکانی دیکەیە، تایبەتن بە جۆری ڕەنگ و ژمارەی مۆدێل.

دەربارەی نرخی مۆبایلەکە، لەسەر پاکێجەکە هیچ ئاماژەیەکی پێ نەدراوە و تا ئێستا بە نادیاری ماوەتەوە.

لە هەفتەی ڕابردووشدا کەناڵی This is Tech Today چەند وێنەیەکی دزەپێکراوی پاکێجی مۆبایلی گووگڵ Pixel 3a ـی بڵاوکردبووەوە، ئەویش پشتڕاستی کردبووەوە کە مۆبایلی گووگڵ Pixel 3a خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 5.6 ئینج لەگەڵ بیرگەیەک بە قەبارەی 64 گێگابایت.

کۆنگرەی Google I/O ـی ئەمساڵی گووگڵ لە ڕێکەوتی 7 ـی ئەم مانگەدا لە شاری ماونتەین ڤیوی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا دەست پێدەکات و وا بڕیارە 2 ڕۆژ بخایەنێت.

سەرچاوە :

3 ئایار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
508