ئەپ و نەرمەکاڵا

فەیسبووک ئەپی Bonfire تایبەت بە پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی بە کۆمەڵ لە کار دەخات

لە ساڵی 2017 ـەدا کۆمپانیای فەیسبووک ئەپی Bonfire ـی تایبەت بە پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی بۆ بەکارهێنەرانی بە تەنها لە وڵاتی دانیمارک بەردەستکرد. پێش ئەوەی ئەپەکە بۆ سەرجەم بەکارهێنەران لە ناوچە جیاوازەکانی دیکەی جیهاندا بەردەست بکرێت، کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە بەمزووانە ئەپەکە لە کار دەخات.

ئەپەکە خاوەن تایبەتمەندی جیاواز و AR ـی ڕاستەوخۆ بوو لە کاتی ئەنجامدانی پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی، بەکارهێنەران دەیانتوانی هەر کاتێک بێت پەیوەستی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان ببن یاخود پەیوەندی بپچڕێنن. هەرچەندە لە ماوەی ڕابردوودا ئەپەکە لە کۆگای گووگڵ پلەی سڕابووەوە، بەڵام کۆمپانیاکە پشتڕاستی کردەوە کە بە دیاری نەکراوی و لە ئەم مانگەدا بە یەکجاری کۆتایی بە ئەپەکە دەهێن و بۆ هەتا هەتایە لە کاری دەخەن.

کۆمپانیاکە هۆکاری سەرەکی کۆتایی هێنان بە ئەپەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئاشکرایە کە هۆی کەمی بەکارهێنەرەوە بووە. چونکە تەنانەت ڕێژەی داگرتنی لە کۆگای گووگڵ پلەی 10.000 جار داگرتنیشی تێ نەپەڕاندبوو.

سەرچاوە :

6 ئایار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
710