10
ئەندرۆید 8, ئایار 2019 بۆچوون

وەشانی نوێی Android Q دەتوانێت لێدوانەکانی ڤیدیۆ و دەنگەکان ڕاستەوخۆ بکات بە نووسین

کۆنگرەی دوێنێی Google I/O ـی گووگڵ پڕبوو لە نمایشکردن و ناساندنی ناوازە. ناساندنی تایبەتمەندی لێدوانی ڕاستەوخۆ (Live Caption) ـیش بەشێک بوو لە ناساندنەکانی کۆنگرەکە و یەکێک بوو لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی وەشانی نوێی Android Q.

لەگەڵ تایبەتمەندییە نوێیەکەدا، دەتوانیت ڕاستەوخۆ قسەکانی نێو دەنگ و ڤیدیۆکان بە شێوەی نووسین ببینیت، تایبەتمەندییەکە لەگەڵ گشت پەڕگە دەنگی و ڕەنگییەکانی ئامێرەکاندا کار دەکات، هەروەها پشتگیری لە ئەپەکانی وەک یوتیوب و هاوشێوەکانی دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا تایبەتمەندییەکە لە کاتی پەیوەندی ڤیدیۆیشدا کار دەکات لە ئەپەکانی وەک سکایپ و هاوشێوەکانی. تەنانەت دەتوانرێت سوود لە تایبەتمەندییەکەش ببیندرێت لە تۆمارە دەنگییەکانت.

نووسینەکان لە نێو چوارچێوەیەکی ڕەشدا بە دیار دەکەون، دەتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ هەر شوێنێکی سەر ڕوونماکە. هاوکات تایبەتمەندییەکە وەکو وەرگێڕێک کار دەکات. بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە توانای بیستیان لاوازە یاخود لەو کاتانەی کە ڤیدیۆکان پڕ لە ژاوەژاو دەبن.

تایبەتمەندییەکە بە یارمەتی ژیری دەستکرد کاردەکات، بێگومان شایەنی ئەوەیە لە داهاتوودا باشتر بکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ