هواوەی
9, ئایار 2019
لیستی ئەو مۆبایلانەی هواوەی کە بۆ یەکەم جار وەشانی Android Q ـیان بۆ ڕەوانە دەکرێت

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای گووگڵ وەشانی سێیەمی تاقیکاری لە سیستەمی نوێی Android Q بۆ زیاتر لە 20 مۆبایلی بەدەر لە زنجیرە مۆبایلەکانی گووگڵ پێکسڵ بەردەست کرد. کۆمپانیای هواوەی ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردن بە ڕەوانەکردنی وەشانی Android Q بۆ ژمارەیەک لە مۆبایلەکانی.
لە پێشوودا هواوەی وەشانی 9.1 ـی ڕووکاری EMUI ـی بۆ مۆبایلی هواوەی P30 Pro ڕەوانەکرد، ئەمجارە کۆمپانیاکە ڕووکارەکە ڕەوانەی ژمارەیەک لە مۆبایلەکانی دیکەی دەکات بە وەشانی Android Q ـەوە. هاوکات هواوەی لیستی مۆبایلەکانی خۆی ئاشکراکرد کە دەبنە یەکەم مۆبایلەکانی کۆمپانیاکە کە وەشانە نوێیەکەیان بە دەست بگات. ئەمانەی خوارەوە لیستی مۆبایلەکانن، کە ژمارەیان 8 دانەن:
- Huawei Mate 20
- Huawei Mate 20 Pro
- Huawei Mate 20X
- Huawei Mate 20 RS
- Huawei P30
- Huawei P30 Pro
- (Honor View 20 (V20
- Honor Magic 2

ئەمانە نابنە دواین مۆبایلەکانی هواوەی کە وەشانە نوێیەکەیان بە دەست بگات. بەڵکو بە پێی کات، ڕەوانەی ژمارەیەک مۆبایلی دیکەی کۆمپانیاکە دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.