10
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 10, ئایار 2019 بۆچوون

پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی 2100 ژمارەی بەکارهێنەرە مردووەکانی فەیسبووک بگاتە 5 ملیار بەکارهێنەر

بە هۆی بەربڵاوی تەکنەلۆژیا لە سەرتاسەری جیهاندا، کەم کەس هەیە کە خاوەن هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەبێت. وەکو ئاشکراشە، لە پاڵ ژمارەی لەدایکبوونەوە، ژمارەیەکی زۆر لە مرۆڤەکان ڕۆژانە گیان لەدەست دەدەن. توێژەرەوانی زانکۆی ئۆکسفۆری بەریتانی توێژینەوەیەکیان لەسەر ژمارەی بەکارهێنەرە مردووەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کردووە لە دەیان ساڵی داهاتوودا.

توێژەرەوەکانی زانکۆی ئۆکسفۆرد دەڵێن؛ ئەگەر فەیسبووک بەردەوام بێت لەسەر ئەم ژمارەی گەشەسەندنەی بەکارهێنەرانی ئێستای، ئەوا ڕەنگە تاوەکو کۆتایی ئەم سەدەیە و ساڵی 2100، ژمارەی بەکارهێنەرانە مردووەکانی بگات بە 4.9 ملیار بەکارهێنەر. تەنانەت ئەگەر ژمارەی گەشەسەندنەکەی بەکارهێنەرانی فەیسبووک لە داهاتوودا زۆر نەبێت، ئەوا ڕەنگە لە دەیان ساڵی داهاتوودا ژمارەی بەکارهێنەرانە مردووەکانی بگات بە 1.4 ملیار بەکارهێنەر.

لە ئەگەرێکی دیکەی توێژەرەوەکاندا، دەڵێن؛ ئەگەر لە نێوان ساڵانی 2018 و 2100 ژمارەی گەشەسەندنەی بەکارهێنەرانی فەیسبووک گەشە نەکات، وە بەکارهێنەران تاوەکو دەوروبەری 50 ساڵ بژین، ئەوا نیوەی ژمارەی بەکارهێنەرە مردووەکانی تۆڕەکە لە کیشوەری ئاسیا دەبن.

توێژەرەوەکان پێشبینی دەکەن کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاکە وڵاتی ڕۆژئاوایی بێت کە لە لیستی 10 بەرزترین خاوەن بەکارهێنەری مردووی تۆڕەکە ببێت و ڕێژەی 13% ـی ژمارەکە پێکبهێنن.

ئەم توێژینەوەیە لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوان و مردووانی بەشی ئابوری و کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجام دراوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ