ئامێرە هەمەجۆرەکان
14, ئایار 2019
بۆچوون
بیستۆکی OnePlus Bullets Wireless 2 بە تەمەنی پاتری درێژتر و نرخێکی گونجاوەوە ڕاگەیاندرا

سەرباری ڕاگەیاندنی زنجیرەی وەنپڵەس ٧، وەنپڵس بە فەرمی بیستۆکی وایەرلێسی خۆی نوێکردەوە و نەوەیەکی نوێی لێ ڕاگەیاند بە ناوی OnePlus Bullets Wireless 2. لەم نەوەیەدا بلوتوزی نەوەی ٥ و AptX HD تێدا جێبەجێکراوە. هەروەک بە ١٠ خولەک بارگاویکردنەوە دەتوانیت ١٠ کاتژمێر گوێ لە دەنگ بگریت، و بە تەواو پڕکردنیشی لە بارگە ١٤ کاتژمێری تەواوت پێ دەدات بۆ ئەنجامدانی کارە جیاجیاکان.
پەیوەستکردنی ئەم بیستۆکە نوێیە لەگەڵ مۆبایل زۆر ئاسانتر و خێراتر کراوە. هەروەک گووگڵ ئەسیستانت لەگەڵی تێکهەڵکێشکراوە. نرخی لە ٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات و لە ٢١ی ٥ بەردەست دەبێت.
سەردار عبدالله
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!