هەواڵ 15, ئایار 2019

لە یەکەم ڕۆژی ڕاگەیاندنیدا یاری RAGE 2 هاککرا و ئێستا بە خۆڕایی بەردەستە

بێگومان لە ئێستادا هاککران و بەردەستکردنی یاریە نوێیەکان تاڕادەیەکی زۆر بڵاوبووەتەوە هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بێگومان بۆ بێهێزی پارێزەری بەکارهێنراو لەسەر یاریەکە یاخود خەم ساردی و گرنگی نەدانی کۆمپانیا بە یاریەکە، ئەم جارەش یاری RAGE 2 بە خۆڕایی بەردەستکرا بەڵام هۆکارەکەی بە ماندووبوونی هاککەران نەبوو بەڵکو بە هۆکاری کەمتەرخەمی کۆمپانیای گەشەپێدەری یاریەکە بوو.

کۆمپانیای Bethesda یاریە نوێیەکەیان بە زیادکردنی پارێزەری Denuvoـەوە بەردەست کرد لەسەر کۆگای ستیم بەڵام بە هەر هۆکارێک بێت کۆمپانیای ناوبراو هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی RAGE 2 لەسەر کۆگا فەرمیەکەی خۆیان بەڵام بێ ئەوەی پارێزەری Denuvo لەسەر یاریەکە بێت، هەر بۆیە ئەمەش وا دەکات کارەکە بۆ هاککەران ئاسان بێت و تەنها چەند گۆڕانکارییەکی سادەی لەسەر ئەنجام دەدرێت و پاشان لە ماڵپەڕەکاندا بڵاودەکرێتەوە.

پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئایا بە بەردەستکردنی RAGE 2 بێ پارێزەری دینۆڤۆ لە کۆگای Bethesda هیچ زیانێک بە یاریەکە دەگات؟ بێگومان نەخێر چونکە کۆگای ناوبراو بەو ناوبانگە نییە و یاریکەرانیش بێگومان کۆگای ستیم بەکاردەهێنن و لە ڕێگایەوە یاریەکە بێ کێشە دەکڕن، بە هەر حاڵ ئێمە وەک کەی ئای تی ئێن پشتگیری لە هیچ جۆرە پێکهاتەیەکی هاککراو ناکەین و تەنها هەواڵەکان دەگوێزینەوە.

یاری RAGE 2 لە ئێستادا بەردەستە بۆ فرۆشتن لەسەر کۆگای ستیم بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و بێگومانیش بەردەستە بۆ بەکارهێنەرانی هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن.

ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یاری RAGE 2 :-

تاگەکان RAGE 2
بۆچونی تۆ