ئینتەرنێت

چەند تاقیکردنەوەیەکی خێرایی ئینتەرنێت لەسەر گالەکسی S10 5G ـدا 1 گێگابت/چرکەیان تێپەڕکرد

دوێنێ کۆمپانیای سامسۆنگ و Verizon ـی ئەمریکی بە هاوکاری یەکتر مۆبایلی گالەکسی S10 5G ـیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەستکرد. تاقیکردنەوەی خێرایی ئینتەرنێت لەسەر مۆبایلەکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوەتەوە و سەرنجی زۆرینەی خەڵکی بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە بە خێراییە ناوازەکەیەوە.

بەڕێزێک بە ناوی George L. Koroneos لە تویتەردا جریوەیەکی بڵاوە پێکردووە کە پێکدێت لە ڤیدیۆیەک، تێیدا خێرایی ئینتەرنێتی هۆتێلەکەی لە جۆری نەوەی پێنجەم 5G لەسەر مۆبایلی گالەکسی S10 5G تاقی دەکاتەوە. وا دیارە خۆشی تووشی سەرسوڕمان بووە، چونکە خێرایی تاقیکردنەوەکە 1 گێگابت/چرکەی تێپەڕکرد و گەیشتە 1.098.33 مێگابت/چرکە.

تاقیکردنەوەکان لە لایەن کڕیارانی مۆبایلی گالەکسی S10 5G بە کۆتا نەهاتووە و ئەم تاقیکردنەوەیان ئێجگار ناوازەیە. لە جیوەیەکی دیکەدا کە لە لایەن بەڕێز Jessica Dolcourt کراوە، بە هەمان شێوە تاقیکردنەوەی خێرایی ئینتەرنێتی لەسەر مۆبایلی گالەکسی S10 5G ئەنجامداوە. ئەنجامی تاقیکردنەوەکە گەیشتە 1.341.15 مێگابت/چرکە، ئەمەش خێراییەکی ئێجگار بەرزە و پێشووتر هەرگیز ئەنجامی خێرایی ئینتەرنێتی وەها بەرز لەسەر هیچ مۆبایلێک بەدی نەکراوە!

وا دیارە بەڕێز Jessica Dolcourt تاقیکردنەوەکەی لەسەر هێڵی ئینتەرنێتی گشتی لە ویلایەتی شیکاگۆی ئەمریکا ئەنجامداوە. لە جریوەیەکدا دەڵێت فیلمی Wine Country ـی لە تۆڕی Netflix بە تەنها 8 چرکە داگرتووە، کاتی فیلمەکە کاتژمێرێک و 43 چرکە دەبێت.

چەند تاقیکردنەوەیەکی دیکەشی ئەنجامداوە کە هەندێکیان خێرایی 1 گێگابت/چرکەیان تێپەڕکردووە و هەنێکیشیان نەگەیشتوون بە خێرایی ئاماژەپێکراو.

پرسیار؛ هەرگیز پێشووتر خێرایی ئینتەرنێتی هێندە بەرزت لە هیچ شوێنێک بینیوە؟

تێبینی:

1 گێگابت/چرکە = 125 مێگابایت/چرکە

1 گێگابت/چرکە = 1,000 مێگابت/چرکە

17 ئایار، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
821