هەواڵ 19, ئایار 2019

مۆبایلی OnePlus 7 Pro یەکەمین نوێکاری بۆ ڕەوانەکرا و لەگەڵیدا کۆمەڵێک تایبەتمەندیش زیادکران

وەک ئاشکرایە کۆمپانیای وەن پڵەس لە سێشەممەی ڕابردوودا هەردوو مۆبایلی OnePlus 7 Pro و OnePlus 7ـی بە فەرمی نمایشکرد. ئێستاش مۆبایلی OnePlus 7 Pro یەکەمین نوێکاری خۆی پێدەگات و تیایدا مۆبایلەکە چاکسازی ئاساییشی مانگی 4 و کۆمەڵێک تایبەتمەندی دیکەی بۆ زیاد دەبێت، قەبارەی نوێکارییەکەش نزیکی 125 مێگابایت دەبێت.

گرنگترین گۆڕانکارییەکانی ئەم نوێکارییە:-

  • چاکسازییەکانی مانگی 4
  • زیادکردنی تایبەتمەندی DC dimming، بەکاردەهێنرێت بۆ دیاریکردنی ڕێژەی تەزووی کارەبای ئاڕەستەکراو بۆ ڕوونما و هەڵدەستێت بە کەمکردنەوەی ڕووناکی کاتێک بەکارهێنەر ڕووناکی ڕوونماکەی نزم دەکاتەوە
  • کۆمەڵێک چاکسازی لە کامێرای مۆبایلەکە
  • زیادکردنی چەند تایبەتمەندیەک بۆ دۆخی یاری (Gaming Mode)
  • زیادکردنی پشتگیری بۆ VoLTE و VoWiFi لە تایلاند
  • باشترکردنی شێوازی تێپەڕبوون لە ئەپێکەوە بۆ ئەپێکی دیکە
تاگەکان OnePlus 7 Pro
بۆچونی تۆ