ئەپڵ

ئەپڵ MacBook Pro ـی بە پڕۆسێسەری 8 ناوەکی و چارەسەرکردنی تەختەکلیلەکەیەوە نوێکردەوە

دوێنێ (21 ـی 5) کۆمپانیای ئەپڵ لاپتۆپی MacBook Pro ـی بە پڕۆسێسەری 8 ناوەکی و چارەسەرکردنی تەختەکلیلەکەیەوە نوێکردەوە.

ماک بووک پڕۆیە نوێیەکە بە پڕۆسێسەری نەوەی هەشتەم و نۆیەمی جۆری Intel Core بەردەستە. هەروەها بۆ یەکەمجارە کە ئەپڵ پڕۆسێسەری 8 ناوەکی بۆ ماک بووک پڕۆ بەکاربهێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەپڵ چارەسەری تەختەکلیلەکە پەپولەییەکەی کردووە کە کێشەی بۆ ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی مۆدێلەکانی ساڵی ڕابردووی ماک بووک پڕۆیەکان درووست کردبوو.

پڕۆسێسەرە 8 ناوەکییەکەی ماک بووک پڕۆیە نوێیەکە 2 هێندە خێراترە بە بەراورد بە پڕۆسێسەری 4 ناوەکی مۆدێلی پێشووتری ماک بووک پڕۆ، هەروەها بە ڕێژەی 40% ـیش بە بەراورد بە پڕۆسێسەری 6 ناوەکی مۆدێلی پێشووتری ماک بووک پڕۆ خێراترە. بۆ هەردوو قەبارەی 13 و 15 ئینج بەردەستە.

لە ماک بووک پڕۆیە نوێیەکەدا، ئەپڵ جۆرێکی نوێی لە تەختەکلیلی پەپولە (Butterfly keyboard) ـی بەکارهێناوە، بەمەش کێشەی لێبوونەوەی دوگمەکانی چارەسەرکرد کە ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی مۆدێلەکانی 2016 تاوەکو 2018 گیرۆدەی ببون. بەڵام لەم نەوە نوێیەی ماک بووک پڕۆدا، ئەپڵ هیچ گۆڕانکارییەکی لە کارتی گرافیکدا نەکردووە.

ماک بووک پڕۆیە نوێیەکە بە قەبارەی 13 و 15 ئینج بەردەستە و نرخی لە 1,799$ دەستپێدەکات تاوەکو 2,399$. ئەم ماک بووک پڕۆیە نوێیە بە پڕۆسێسەرەکانی i5 و i7 و i9 بەردەستە. هەروەها پڕۆسێسەری 8 ناوەکی تەنها بۆ قەبارەی 15 ئینج بەردەستە و نرخی لە 2,799$ ـەوە دەستپێدەکات. لە ئێستاوە بەردەستن بۆ کڕین (کرتە بکە).

سەرچاوە :

22 ئایار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
599