ئەپڵ

ئەپڵ داوای لێبووردنی لە بەکارهێنەران کرد دەربارەی کێشەی تەختەکلیلی ماک بووک پڕۆی 2018

ماوەیەکی زۆرە بەکارهێنەرانی دواین جۆرەکانی ماک بووک پڕۆیەکان دەناڵێنن بەدەست کێشەی تێکچوونی تەختەکلیل و لێبوونەوە و لە کار کەوتنی هەندێک لە دوگمەکان. ئەم کێشەیە بەرۆکی زۆرینەی بەکارهێنەرانی ماک بووک پڕۆیەکانی 2015 تاوەکو 2018 بووەوە، ئەپڵ داوای لێبووردنی کرد دەربارەی کێشەی ناوبراو کە دووچاری چەند بەکارهێنەرێکی دواین جۆری ماک بووک پڕۆ ببووەوە.

وتەبێژێک لە کۆمپانیای ئەپڵ لێدوانی دەربارەی کێشەی تەختەکلیلی ماک بووک پڕۆی 2018 داوە کە دووچاری هەندێک لە بەکارهێنەران بووەوە:

ئاگادارین دەربارەی ئەو ژمارە کەمەی بەکارهێنەران کە دووچاری کێشەی تەختەکلیل بوونەتەوە لە نەوەی سێیەمی تەختەکلیلی پەپولە، وە داوای لێبووردن دەکەین. زۆرینەی بەکارهێنەرانی ماک بووک تێبینییان هەیە دەربارەی ئەزموونی ئەرێنییان هەیە لە بەکارهێنانی تەختەکلیلەکە.

کێشەی تەختەکلیلی ماک بووکەکان لە ساڵی 2015 ـەدا سەری هەڵدا لە دوای دیزاینکردنەوەی تەختەکلیلی ماک بووک پڕۆی 12 ئینجی 2015 و گۆڕینی جۆری تەختەکلیلەکەی بۆ جۆرێک کە بە “پەپولە” ناودەبرێت، ئەپڵ تاوەکو ماک بووک پڕۆی 2018 بەردەوامە لە بەکارهێنانی جۆرە تەختەکلیلەکە.

هەرچەندە ئەپڵ بەشێکی تایبەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی تەختەکلیلی ماک بووک و ماک بووک پڕۆیەکانی 2015 تاوەکو 2017 بە خۆڕایی کردۆتەوە، ئەمە نەبۆتە هۆکار بۆ لاچوونی ڕەخنە دەربارەی کێشەی پەیوەندیدار لە لایەن بەکارهێنەرانەوە بۆ سەر ئەپڵ.

پرسیار: ماک بووک پڕۆی 2015 و نوێترت هەیە؟ دووچاری کێشەی ناوبراو بوویتەتەوە لەگەڵ تەختەکلیلەکەیدا؟

سەرچاوە :

28 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
586