هەواڵ

هەر ئێستا و بۆ ماوەیەکی کاتی یاری The Sims 4 بۆ هەمیشە بەدەست بهێنە

کۆمپانیای Electronic Arts بە فەرمی یەکێک لە یاریە بەناوبانگەکانی خۆی کردە خۆڕایی بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر ئەویش یاری The Sims 4ـە، لە ئێستادا بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر دەتوانن ئەم یاریە بۆ هەمیشە بە دەست بهێنن بە خۆڕایی، ئەوەی پێویستە لە سەرت داگرتنی کۆگای Originـە پاشان گەڕانە بە شوێن یاریەکە و زیادکردنیەتی بۆ سەر هەژمارەکەت. ماوەی بە خۆڕایی بوونی یاریەکەش لە ئەمڕۆوەیە واتە لە 22/5/2019ـەوە هەتاوەکو 28/5/2019.

بێگومان یاریەکە بە تەنها بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر بووەتە خۆڕایی و ئەگەریش بتەوێت یاریەکە لەسەر هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن تاقیبکەیتەوە پێویستە یاریەکە بکڕیت کە نرخی 40 دۆلارە.

پێداویستییەکانی کارپێکردنی یاری The Sims 4:-

  • OS: Windows 7 (SP1), Windows 8, Windows 8.1, or Windows 10
  • CPU: 1.8 GHz Intel Core 2 Duo, AMD Athlon 64 Dual-Core 4000+ or equivalent
  • RAM: 2 GB RAM
  • HARD DRIVE: 14 GB of free space
  • VIDEO: GeForce 6600 or better, ATI Radeon X1300 or better, Intel GMA X4500 or better
  • DIRECTX: DirectX 9.0c

بۆ ئاشنابوون بە یاریەکە بینەری ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی بن:-

22 ئایار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891