سۆنی
25, ئایار 2019
یاری Last of US II و Death Stranding و Ghost Tsushima بۆ سه‌کۆی پله‌یسته‌یشن 4 به‌رده‌ست دەبن
کۆمپانیای سۆنی تایبه‌ت به سه‌کۆی پله‌یسته‌یشن ٤ بڵاوی کرده‌وه کە یاریه به‌هێزه‌کانی وه‌کو: Last of Us II و Death Stranding و Ghost Tsushima بۆ سه‌کۆی پله‌یسته‌یشن ٤ به‌رده‌ست دەکرێن، ز تایبەت ناکرێن بە پلەیستەیشن ٥، چونکە لەم دواییە ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو کە ئەم کۆمەڵە یارییە تایبەت دەکرێن بە نەوەی پێنجەمی پلەیستەیشن وەک لە نەوەی چوارەمی. جێگەی باسە، له ئێستادا کۆمپانیای سۆنی سه‌رقاڵی دروستکردنی سه‌کۆی نوێیه هه‌ربۆیه هه‌واداره‌کانی ئاگادارکرده‌وه كه ئه‌م یاریه به‌هێزانه یه‌که‌مجار بۆ سه‌کۆی پله‌یسته‌یشن ٤ به‌رده‌ست دەبن پاشان بۆ سه‌کۆی تازەش به‌رده‌ست دەکرێن.
لەماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای ناوبراو کۆمه‌ڵێک زانیاری نوێیان ده‌رباره‌ی سه‌کۆ تازه‌که بڵاوکرده‌وه و سه‌رەنجی زۆرێک له هه‌واداران و په‌ره‌پێده‌رانی یاریکردنیان بۆ لای نەوە تازەکە ڕاکێشا. بێگومان لەم نێوەندەشدا هه‌وادارانی سۆنی بە پەرۆشەوە چاوەڕێی نەوەی نوێی پلەیستەیشنن و داواکارن له کۆمپانیای ناوبراو به زووترین کات سه‌کۆ نوێیه‌که بڵاوبکه‌نه‌وه.