سیستەمی وەگەرخەر

لیستی ئەو ئامێرانەی کە پشتگیری لە وەشانی iPadOS 13 دەکەن

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە کۆنگرەی WWDC 19 ـەدا، ئەپڵ سیستەمی iPadOS ـی بە چەندین گۆڕانکاری نایاب و تایبەتمەندی نوێوە ڕاگەیاند.

ئەمانەی خوارەوە لیستی ئەو ئامێرانەن کە پشتگیری لە وەشانی iPadOS 13 دەکەن:

  • (iPad Pro (12.9-inch
  • (iPad Pro (11-inch
  • (iPad Pro (10.5-inch
  • (iPad Pro (9.7-inch
  • iPad (نەوەی شەشەم)
  • iPad (نەوەی پێنجەم)
  • iPad mini (نەوەی چوارەم)
  • iPad mini 4
  • iPad Air (نەوەی سێیەم)
  • iPad Air 2

ئامێرەکانی iPad Air و iPad mini 2 چیدیکە پشتگیری لە وەشانی iPadOS 13 و وەشانە نوێیەکانی دیکەی iPadOS ناکەن.

وەشانی iPadOS 13 لە ئێستادا بە شێوەی تاقیکاری بەردەستە بۆ گەشەپێدەران و لە مانگی داهاتووشدا بە شێوەی تاقیکاری گشتی بەردەست دەکرێت، هەروەها لە پایزی ئەمساڵدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست دەکرێت.

5 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
936