سیستەمی وەگەرخەر
5, حوزهیران 2019
لیستی ئەو ئامێرانەی کە پشتگیری لە وەشانی watchOS 6 دەکەن

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە کۆنگرەی WWDC 19 ـەدا، ئەپڵ وەشانی watchOS 6 ـی بە چەندین گۆڕانکاری نایاب و تایبەتمەندی نوێوە ڕاگەیاند.
ئەمانەی خوارەوە لیستی ئەو ئامێرانەن کە پشتگیری لە وەشانی watchOS 6 دەکەن:
- زنجیرەی یەکەمی Apple Watch
- زنجیرەی دووەمی Apple Watch
- زنجیرەی سێیەمی Apple Watch
- زنجیرەی چوارەمی Apple Watch
:no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/16317349/Screen_Shot_2019_06_03_at_3.34.57_PM.png)
بۆ کارپێکردنی وەشانەکە، پێویستە ئایفۆنەکەت مۆدێلی iPhone 6s و نوێتر بێت و لەسەر وەشانی iOS 13 کار بکات.
وەشانی watchOS 6 لە ئێستادا بە شێوەی تاقیکاری بەردەستە بۆ گەشەپێدەران و لە مانگی داهاتووشدا بە شێوەی تاقیکاری گشتی بەردەست دەکرێت، هەروەها لە پایزی ئەمساڵدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.