ئەپڵ

ئەپڵ وەشانی watchOS 6 ـی بە چەند ڕووکارێکی نوێ بۆ کاتژمێر و چەند ئەپێکی نوێوە ڕاگەیاند

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی WWDC 19 لە ئەمڕۆدا، کۆمپانیای ئەپڵ وەشانی نوێی watchOS 6 ـی ڕاگەیاند.

وەشانە نوێیەکە خاوەن ژمارەیەک لە ڕووکاری نوێیە بۆ کاتژمێرەکان بە ناوەکانی؛ Solar Dial و California و Modular Compact و Gradient و Numerals.

هەروەها، هەر یەکە لە ئەپەکانی Calculator و Voice Memos و Audiobooks بۆ وەشانە نوێیەکە زیادکراون.

لە وەشانە نوێیەکەدا، کۆگای App Store زیاد کراوە کە دەتوانرێت ڕاستەوخۆ ئەپەکان داببەزێندرێن بە بێ یارمەتی ئایفۆن.

چاکسازی لە ئەپی Activity ـدا کراوە و ئامار و وردەکارییەکان باشتر نیشان دەدات.

خزمەتگوزاری Hearing health لە نێو وەشانە نوێیەکەدا زیادکراوە کە دەتوانێت پلەی بەرزی دەنگ بپێوێت پلەکەت پێ نیشان بدات. بێگومان بە بێ تۆمارکردنی هیچ دەنگێک.

لەگەڵ ئەوەشدا، زیاتر تەندرووستتر کراوە و لەمەودوا تایبەتمەندی Cycle tracking کە بۆ ئایفۆن و ئەپڵ واچەکان بەردەست دەکرێت، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەڕێوەبردنی سووڕی مانگانەی ئافرەتاندا.

وەشانی watchOS 6 پشتگیری لە زنجیرەکانی 1 و 2 و 3 و 4 ـی ئامێری Apple Watch و iPhone 6s دەکات.

وەشانی watchOS 6 لە ئەمڕۆوە بە شێوەی تاقیکاری بۆ گەشەپێدەران بەردەست دەکرێت و لە مانگی داهاتووشدا بە شێوەی تاقیکاری گشتی بەردەست دەکرێت، هەروەها لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست دەکرێت.

3 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
822