10
ئای ئۆ ئێس 5, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

لە وەشانی iOS 13 ـەدا ئەپڵ ڕووکاری سەکۆی CarPlay ـی نوێکردەوە و چەند گۆڕانکارییەکی ئەنجامدا

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەپڵ وەشانی نوێی iOS 13 ـی بە چەندین تایبەتمەندی و گۆڕانکاری ناوازەوە ڕاگەیاند. لەگەڵیشیدا، گۆڕانکاری تەواوی لە ڕووکاری سەکۆی CarPlay و چەند بەشێکی دیکەی سەکۆکەدا کردووە. ئەپڵ دەڵێت، ئەمە مەزنترین نوێکارییە کە تاوەکو ئێستا لە سەکۆی CarPlay ـدا کرابێت.

لە وەشانی iOS 13 ـەدا، ئەپڵ گۆڕانکاری تەواوی لە دیزاینی بەشی داشبۆرد/سەرەکیی سەکۆی CarPlay ـدا کردووە، ئێستا بەشەکە خاوەن ڕووکارێکی جوان و سادەیە و ئاسانترە لە بەکارهێناندا. هەروەها توانای نیشاندانی دوو ئەپی لە یەک کاتدا هەیە (بۆ نموونە؛ نیشاندانی ئەپی Maps و Music لە یەک کاتدا).

لەمەودوا ئەپی Music وێنەی ئەلبومی گۆرانییەکان نیشان دەدات، هەروەها تایبەتمەندییەکانی دڵخوازەکان (favorites) و گوزەرکردنی میوزیکەکان بۆ ئەپەکە زیادکراوە.

هەروەها ڕووکاری ئەپی Calendar ـیش نوێکراوەتەوە و ئێستا خاوەن ڕووکارێکی سادەیە. لە وەشانە نوێیەکەدا بۆ سەکۆی CarPlay، یاریدەدەری ژیری دەنگی Siri باشتر کراوە و ئێستا خێراتر فرمانە دەنگییەکان جێبەجێ دەکات، وە لەگەڵ ئەپە لایەنە سێیەمینەکانی چەشنەکانی نەخشە و گۆرانییەکانیشدا کار دەکات. ئەپڵ دەڵێت، بەمنزیکانە تایبەتمەندی “Hey Siri” زیاد دەکرێت بۆ کارپێکردنی Siri لە ڕێگای وتنی Hey Siri ـەوە.

لەگەڵیشیدا، وەشانە نوێیەکەی سەکۆکە خاوەن دۆخی Do Not Disturb While Driving ـە کە لە کاتی شۆفێری کردندا ئاگادارکەرەوەکان کپ دەکات تاوەکو ئەو کاتەی دەوەستیت. هەروەها وەشانە نوێیەکەی سەکۆکە پشتگیری لە ڕوونمای قەبارە جیاوازتر دەکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ