ئەپڵ
5, حوزهیران 2019
وەشانی iPadOS 13 پشتگیری لە ماوسە بە وایەر و بێوایەرەکان دەکات

لە وەشانی نوێی iPadOS 13 ـەدا کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەپڵ ڕایگەیاند، چەندین گۆڕانکاری و نوێکاری ئەنجامداوە. یەکێک لەو گۆڕانکاری و نوێکارییانە، زیادکردنی پشتگیری ماوسە بە وایەر و بێوایەرەکانە بۆ ئامێرەکانی ئایپاد.
بەڕێز Steve Troughton-Smith لە تویتەردا جریوەیەکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە کە تایبەتمەندییەکی شاراوەی لە بەشی AssistiveTouch ـی ئەپی Settings لە ئایپاددا دۆزیوەتەوە، ئەویش زیادکردنی پشتگیری ماوسە بە وایەر و بێوایەرەکانە. بەو مانایەی کە دەتوانرێت ماوسە بە وایەر و بێوایەرەکان و ئامێری Apple Magic Trackpad پەیوەستی ئایپاد بکرێت و بتوانرێت لە ڕێگایەوە جوڵەی نێو ئامێرەکەی پێ ئەنجام بدرێت. هەروەها نیشاندەری ماوس وەکو فشاری پەنجە نیشان دەدرێت.
https://twitter.com/stroughtonsmith/status/1135653636145590273
بۆ پەیوەستکردنی ماوسە بە وایەر و بێوایەرەکان بە ئایپادەوە، ئەم هەنگاوانە ئەنجامبدە:
- کردنەوەی ئەپی Settings
- کردنەوەی بەشی Accessibility
- کردنەوەی بەشی AssistiveTouch
وەشانی iPadOS 13 لە ئێستادا بە شێوەی تاقیکاری بەردەستە بۆ گەشەپێدەران و لە مانگی داهاتووشدا بە شێوەی تاقیکاری گشتی بەردەست دەکرێت، هەروەها لە پایزی ئەمساڵدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.