سامسۆنگ

سامسۆنگ ڕەنگی سووری لە مۆبایلەکانی گالەکسی S10 و +S10 بەردەستکرد

هەواڵە دزەپێکراوەکانی پێشووتر کە باسیان لە بەردەستکردنی ڕەنگی سوور لە مۆبایلەکانی گالەکسی S10 و +S10 دەکرد ڕاست دەرچوون و دوا جار کۆمپانیاکە بژاردەی ڕەنگی سووری بۆ هەریەکە لە مۆبایلەکانی گالەکسی S10 و +S10 زیادکرد.

کۆمپانیای سامسۆنگ ڕەنگی سووری بۆ هەر یەکە لە مۆبایلەکانی گالەکسی S10 و +S10 لە وێبسایتی فەرمی خۆی لە وڵاتی سویسڕا بەردەستکرد. بژاردە ڕەنگ سوورەکەی هەردوو مۆبایلەکە خاوەن ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایتە.

دەنگۆ هەیە کە سامسۆنگ ڕەنگی سووریش بۆ مۆبایلی گالەکسی S10e ـیش زیاد بکات. تاوەکو ئێستا بژاردەی ڕەنگی سووری مۆبایلەکانی گالەکسی S10 و +S10 بە تەنها لە بازاڕی وڵاتی سویسڕا بەردەستە. تاوەکو ئێستا نازانرێت سامسۆنگ بژاردەی ڕەنگە نوێیەکەی مۆبایلەکان لە بازاڕی وڵاتانی دیکەش بەردەست دەکات یاخود نا، بەڵام پێگەی WinFuture دەڵێت؛ لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕەنگی سوور بۆ گالەکسی S10 و +S10 لە سەرجەم وڵاتەکانی ڕۆژئاوای ئەوروپادا بەردەست دەکرێت.

سەرچاوە :

6 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
936