سامسۆنگ

پێ دەچێت ڕەنگی سوور بۆ مۆبایلەکانی گالەکسی S10 و +S10 زیاد بکرێت

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلەکانی گالەکسی S10 و +S10 ـی بە ڕەنگەکانی ڕەش، سپی، شین و سەوز بەردەستکرد. وا پێدەچێت سامسۆنگ ڕەنگێکی نوێ بۆ هەردوو مۆبایلەکە زیاد بکات.

چەند پێگەیەک کەوتونەتە بڵاوکردنەوەی وێنەی نموونەی گالەکسی +S10 بە ڕەنگی نوێی سوورەوە بە ناوی (Cardinal Red). ئاماژەی پێ دەدەن کە پێدەچێت لە ماوەیەکی نزیکدا سامسۆنگ ڕەنگەکە بۆ هەردوو مۆبایلە ناوبراوەکە زیاد بکات.

سامسۆنگ تاوەکو ئێستا ڕای نەگەیاندوە کە ڕەنگێکی نوێ یاخود ڕەنگی سوور بۆ مۆبایلەکانی گالەکسی S10 و +S10 زیاد بکات. ئەم وێنەیەی نموونەیە لە پڕدا سەری هەڵدا. هەروەها تاوەکو ئاماژە بەوە نەدراوە کە کەی ڕەنگە نوێیەکە بۆ مۆبایلە ناوبراوەکان بەردەست دەکرێت. بەڵام ئەگەر ڕەنگە نوێیەکە بۆ گالەکسی S10 و +S10 زیاد بکرێت، پێدەچێت لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراو بەردەست بکرێت نەوەک لە سەرانسەری جیهاندا.

ئەم بابەتە لە کاتی ڕاگەیاندنی فەرمی زیادکردنی ڕەنگەکە، یاخود ڕێکەوتی فەرمی زیادکردنی ڕەنگەکە نوێ دەکرێتەوە.

سەرچاوە :

22 ئایار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
586