10
هەواڵ 7, حوزه‌یران 2019

هواوەی بە فەرمی مۆبایلی Huawei Maimang 8ـی بە سێ کامێرا و پڕۆسێسەری Kirin 710ـەوە ڕاگەیاند

هواوەی بە فەرمی مۆبایلی Huawei Maimang 8ـی بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی گونجاوەوە ڕاگەیاند. مۆبایلەکە نوێترینی زنجیرەی Huawei Maimang Seriesـە و لە یەکەمین سەیرکردنیشەوە تێبینی لێکچوونێکی زۆر دەکەیت لە نێوان مۆبایلەکە و Huawei P Smart+ 2019 کە لە ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیەنرابوو.

لە ڕووکاری پێشەوە مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری IPS LCD و نۆچێکی بچوکی هەیە و کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی تێدا جێگیرکراوە، لە ڕووکاری پشتەوەش خاوەنی سێ کامێرایە بە ڕوونی 24+16+2 مێگاپێکسڵ هەروەها لە تەنیشتیدا هەستەوەری پەنجەمۆر بوونی هەیە بێگومان بە هەمان شێوە لە ڕووکاری پشتەوە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکان:-

  • ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.21 ئینج و بە ڕوونی +FullHD
  • پڕۆسێسەر: HiSilicon Kirin 710
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری EMUI 9
  • کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 24+16+2 مێگاپێکسڵ
  • توانستی پاتری: 3400 ملی ئەمپێر
  • ڕام: 6 گێگابایت
  • بیرگە: 64 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی MicroSDـەوە
  • پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوە
  • ڕەنگ: ڕەش و شین
  • نرخ: 274 دۆلار

سەرچاوە:

  • GSM Arena
تاگەکان Huawei Maimang 8
بۆچونی تۆ