گووگڵ

گووگڵ ڕێکەوتی ڕاگەیاندن و نرخەکانی بەژداریکردنی خزمەتگوزاری Stadia ـی ئاشکراکرد (نوێکراوە)

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای گووگڵ خزمەتگوزاری گووگڵ Stadia ـی تایبەت بە یارییە ڤیدیۆییەکان ڕاگەیاند. ئەمەش لە دوای 2 ساڵ لە کارکردنی بەردەوامی کۆمپانیاکە بۆ درووستکردنی خزمەتگوزاری ناوبراو.

کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند کە بە دیارینەکراوی و لە مانگی 11 ـی ئەمساڵدا خزمەتگوزاری گووگڵ Stadia بۆ 14 وڵات بەردەست دەکات. وە لە ساڵی 2020 ـیشدا خزمەتگوزارییەکە بۆ سەرجەم ناوچەکانی جیهان بەردەست دەکرێت. هەروەها خزمەتگوزارییەکە بە بژاردەکانی Stadia Base و Stadia Pro بەردەست دەبێت.

بژاردەی Stadia Base نرخی خۆڕایی دەبێت. لەگەڵیدا، دەتوانرێت یارییەکان بە ڕوونی 1080 پێکسڵ نیشان بدات بە خێرایی 60 FPS. هەرچی دەربارەی بژاردەی Stadia Pro ـە، بە نرخی بەژداریکردنی 9.99$ بۆ هەر مانگێک بەردەست دەبێت، ئەم بژاردەیە بە شێوەی بنەڕەت خاوەنی یاری Destiny 2 ـییە و دەتوانرێت یارییەکانی دیکە بە نرخی داشکێندراو بکڕدرێن، لەگەڵ ئەوەشدا توانای هەیە یارییەکان بە ڕوونی 4K نیشان بدات بە خێرایی 60 FPS.

خزمەتگوزارییەکە جۆرێکی دیکەی هەیە، نرخی 129 دۆلارە، کۆنتڕۆڵێک و ئامێرێکی Chromecast Ultra ـی لەگەڵدایە. ئەمەش بۆ ئەوەیە بە باشترین جۆرایەتی یاری بکەیت لەسەر ڕوونماکەت، هەروەها هەر لەم جۆرەشدا بەکارهێنەر دەتوانێت ناوێکی تایبەت بە خۆی هەبێت لەگەڵ بەشداریکردنێک بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ خۆی و هاوڕێیەکی. وە جگە لەوەش، یاری Destiny 2 ـی لەگەڵ دەبێت.

ئەمانە لیستی ئەو وڵاتانەن کە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا خزمەتگوزارییەکەی تێدا بەردەست دەبێت:

  • بەلجیکا
  • کەنەدا
  • ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
  • شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا
  • فەڕەنسا
  • دانیمارک
  • ئەڵمانیا
  • فنلەندا
  • ئیتاڵیا
  • ئێرلەندا
  • ئیسپانیا
  • نەرویج
  • سوید
  • هۆڵەندا

ئەو یارییانەی کە لە سەرەتادا لە خزمەتگوزارییەکەدا بەردەست دەبن:

  • Dragon Ball Xenoverse 2
  • DOOM Eternal
  • DOOM 2016
  • Rage 2
  • The Elder Scrolls Online
  • Wolfenstein: Youngblood
  • Destiny 2
  • TBD
  • Get Packed
  • GRID
  • Metro Exodus
  • Thumper
  • Farming Simulator 19
  • Baldur’s Gate 3
  • Power Rangers: Battle for the Grid
  • Football Manager
  • Samurai Shodown
  • Final Fantasy XV,
  • Tomb Raider Definitive Edition
  • Rise of the Tomb Raider
  • Shadow of the Tomb Raider
  • NBA 2K
  • Borderlands 3
  • Gylt
  • Mortal Kombat 11
  • Darksiders Genesis
  • Assassin’s Creed Odyssey
  • Just Dance
  • Tom Clancy’s Ghost Recon Breakpoint
  • Tom Clancy’s The Division 2
  • Trials Rising
  • The Crew 2

نوێکراوە (8/6/2019 4:17 PM): زیادکردنی لیستی وڵاتە بەردەستکراوەکان و چەند وردەکارییەکی دیکە.

سەرچاوە :

7 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
840