10
مایکرۆسۆفت 9, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

سکایپ یەکێک لە نایابترین تایبەتمەندییەکانی بە فەرمی بۆ بەردەستکرا

دوو مانگ لەمەوبەر کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت تایبەتمەندی هاوبەشیکردنی ڕوونمای بۆ ئەپی سکایپ لەسەر مۆبایل وەکو تاقیکردنەوە بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەست کرد. ئەمڕۆ بە فەرمی تاقیکردنەوە کۆتایی پێ هات و ئێستا دەتوانیت ڕاستەوخۆ ڕوونما (شاشە)ـی مۆبایلەکەت لەگەڵ بەرامبەرەکەت هاوبەشی پێ بکەیت لەسەر ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید.

بێگومان بەکارهێنانی تایبەتمەندیەکەش زۆر ئاسانە. پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێیەکت بگرە، پاشان لە سوچی خوارەوە پەنجە بە سێ خاڵەکە بنێ، ئینجا پەنجە بە Share screen دابگرە بۆ ئەوەی ڕوونماکە لەگەڵ هاوڕێکەت هاوبەشی پێ بکەیت. لەسەر هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید تاقیم کردەوە و سەرکەوتووە، بەڵام کەمێک هێواشە لە ئێستادا. بە هیوام باشتر بکرێت لە داهاتوودا.

ئەمە و لەم وەشانە نوێیەدا لە زۆر ڕووەوە دیزاینی ئەپەکە گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە، بۆ نمونە، لە کاتی پەیوەندیکردن بژاردەکان لەسەر ڕووپەڕی پەیوەندی نایابترکراون.

ئەگەر دەتەوێت ئەم تایبەتمەندییە نوێیە ئەزموون بکەیت، کرتە بکە بۆ داگرتنی سکایپ بۆ ئای ئۆ ئێس و کرتە بکە بۆ داگرتنی بۆ ئەندرۆید.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ