10
ئای ئۆ ئێس 12, نیسان 2019

سکایپ تایبەتمەندی هاوبەشیکردنی ڕوونمای مۆبایل Screen Sharingـی بۆ iOS و Android ڕاگەیاند

ئەمڕۆ سکایپ ڕایگەیاند، کە تایبەتمەندی هاوبەشیکردنی ڕوونمای مۆبایل Screen Sharingـی بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس وەکو تاقیکاری بۆ ئەوانەی بەشداری بەرنامەی تاقیکردنەوەی سکایپن بەردەست کردووە.

“ئامێرەکەت چیتر سنوردار نییە لە ئەنجامدانی کرداری تر لە ڕێگەی سکایپەوە. لەگەڵ دوایین وەشان، ئێستا دەتوانن ڕوونمای مۆبایلەکەت لەسەر ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس لە کاتی پەیوەندی کردن هاوبەشی پێ بکەیت. ئاسایی بۆ دەست پێکردن پەنجە بنێ بە Share Screen و چێژ وەرگرە.”

“ئایا دەتەوێت ئاساییە پریزێنتەیشنێکی پاوەرپۆینت پێشانی هاوپیشەکانت بدەیت؟ یان لەگەڵ هاوڕێ و دۆستان ئاسایی لەسەر ڕوونمای مۆبایلەکەت چی هەبوو پێشانی یەکتری بدەن؟ لەوانەیە بتانەوێت بازاڕی سەرهێڵی بەیەکەوە بکەن یان سەیری وێنەکان بکەن بە یەکەوە؟ لەم ئەمڕۆوە سکایپ ئەوەتان بۆ بەردەست دەکات.”

ئەمانەی سەرەوە وەسفی تایبەتمەندییە تازەکەی سکایپە لەلایەن مایکڕۆسۆفت خۆیەوە. لە ڕاستیدا دەمێکە ئەم تایبەتمەندییە لەسەر کۆمپیوتەر بۆ سکایپ بەردەستە، بەڵام جێگەی خۆشحاڵییە لەمەودوا لەسەر مۆبایلیش بتوانرێت ڕوونما(شاشە)ی مۆبایلەکەت پێشانی هاوڕێکەت بدەیت جا بۆ هەر مەبەستێک بێت.

لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە وەکو تاقیکردنەوە بەردەستە بۆ ئەوانەی بەشداری تاقیکردنەوەی وەشانە تاقیکاریییەکانی سکایپیان کردووە پێشتر، و لە داهاتوویەکی نزیک بۆ گشت لایەک تایبەتمەندییە نوێکە بەردەست دەبێت.

 

سەرچاوە :
تاگەکان ScreenShare Skype
بۆچونی تۆ