سۆنی 11, حوزه‌یران 2019

کۆمپانیای Sony کار لەسەر درووستکردنی مۆبایلێکی زیرەک دەکات بە خاوەن 6 کامێراوە

لە دوای بەرهەمهێنانی ژمارەیەکی زۆر لە مۆبایلەکان بە خاوەن 3 کامێرا و بەردەوامبوون لە بەرهەمهێنانیان تاوەکو ئێستا، ژمارەیەک کۆمپانیای بەرهەمهێنەر مۆبایلی خاوەن 4 کامێرایان هێنایە بوون. وە لە سەرەتای ئەمساڵیشدا کۆمپانیای Nokia مۆبایلی Nokia 9 PureView ـی بە خاوەن 5 کامێراوە ڕاگەیاند. دەنگۆ هەیە کە کۆمپانیای Sony کار لەسەر بەرهەمهێنانی مۆبایلێکی زیرەک بکات بە خاوەن کامێرای زیاترەوە.

بە پێی هەژماری .Max J لە تویتەر، لە جریوەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە لایەن کۆمپانیای Sony ـییەوە گوێی لێ بووە کە کۆمپانیاکە کار لەسەر بەرهەمهێنانی مۆبایلێکی نوێ لە زنجیرەی Xperia دەکات بە خاوەن 6 هاوێنەی کامێراوە لە پشتەوە. ئاماژەشی بەوە داوە کە مۆبایلەکە خاوەن 2 هاوێنەی کامێرا دەبێت لە پێشەوە.

https://twitter.com/Samsung_News_/status/1138162759105961984

ئەو ژمارە زۆرەی هاوێنەی کامێراکان مانای ئەوە دەگەیەنێت کە مۆبایلەکە توانای بەردەستخستنی وێنەیەکی جۆرایەتی بەرزی دەبێت. وا چاوەڕوان دەکرێت کامێرای سەرەکی مۆبایلەکەی Sony لە جۆری wide-angle بێت و کامێرایەکی دیکە تایبەت بە نزیککردنەوە بێت لەگەڵ کامێرایەکی یەک ڕەگدا بۆ باشترکردنی وێنەدانەوەکان لە دۆخە ڕووناکییە کەمەکان و جیاکردنەوەکاندا.

تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی دەربارەی مۆبایلەکە و ڕێکەوتی ڕاگەیاندنیەوە بوونی نییە.

تێبینی:

وێنەی بابەتەکە و جریوەکە تەنها نموونەیەکی درووستکراوە لەسەر بناغەی هێنانە بەرچاو.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ