گەرمترین
24, شوبات 2019
مۆبایلی Nokia 9 PureView بە 5 کامێرا و نرخی 699$ ـەوە نمایشکرا

ئەمڕۆ کۆمپانیای HMD Global خاوەن براندی مۆبایلەکانی نۆکیا مۆبایلی Nokia 9 PureView ـی لە بۆنەیەکدا نمایشکرد. لە پڕوپاگەندەکانی پێشوودا زۆرینەی جار ئاماژەی پێدرابوو کە مۆبایلە نوێیەکەی نۆکیا خاوەن 5 دانە کامێرا دەبێت لە پشتەوە، لە کۆتایدا و بە نمایشکردنی مۆبایلەکە، گشت پڕوپاگەندەکان کۆتاییان پێهات.
مۆبایلە نوێیەکەی نۆکیا لە خاوەن 5 کامێرایە لە پشتەوە لەگەڵ کامێرایەکدا لە پێشەوە، پڕۆسێسەری Snapdragon 845 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 6 گێگابایت و هەستەوەری پەنجەمۆر لەسەر ڕوونماکەی بوونی هەیە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Nokia 9 PureView:
- ڕوونما: قەبارە 5.99 ئینج بە وردی نیشاندانی 1440 بە 2880 پێکسڵ لە جۆری OLED.
- پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 845.
- گرافیک: Adreno 630.
- ڕام: 6 گێگابایت.
- بیرگە: 128 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.2 ملیمەتر
- کێش: 173 گرام
- پاتری: 3.320 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری کردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا
- کامێرای پشتەوە: یەکەم و دووەم و سێیەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8. چوارەم و پێنجەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و پشتگیری کردن لە RGB.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 20 مێگاپێکسڵ.
- هەستەوەری ئاسایشی: پەنجەمۆری سەر ڕوونما
- دەرچە: USB-C.
- دەنگ: AOP.
- ڕایەڵە: LTE ، NFC ، Wi-Fi 802.11a/b/g/n/ac ، Bluetooth.
- پارێزگاریکردن: دژە ئاو لە جۆری IP67.
- ڕەنگ: شین (شینی سەر لە بەیانی).
- سیستەمی کارپێکەر: Android One (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە مۆبایلەکە لە جۆری دیاریکراوی سنووردار (limited edition) ـە و نازانرێت کە چەند ژمارە لە مۆبایلەکە بەرهەم دەهێندرێت. نرخی مۆبایلە 5 کامێراکەی نۆکیا 699$ ـە و لە بازاڕەکانی باکوری ئەمریکا و ئەوروپا بەردەست دەکرێت، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ کەسێک ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلەکەی نۆکیا نازانێت.
تێبینی: ئەمانە گشت زانیارییەکانن کە لەبەر دەستماندان تا ئەم ساتە. لە داهاتوودا ئەم بابەتە نوێدەکرێتەوە بە مەبەستی زیادکردنی وردەکاری زیاتر.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.