10
فەیسبووک 12, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا فەیسبووک نەوەیەکی نوێ لە ئامێری Portal ڕادەگەیەنێت

لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا، کۆمپانیای فەیسبووک بە بەردەستکردنی ئامێری Portal ـی تایبەت بە ئەنجامدانی پەیوەندیی ڤیدیۆیی چووە نێو جیهانی تەکنەلۆژیای نێو ماڵەوە. وا دیارە کۆمپانیاکە دەیەوێت پەرە بە ئامێرەکە بدات بە ڕاگەیاندنی نەوەیەکی نوێ لێی.

بەڕێز Andrew Bosworth بەڕێوەبەری بەشی AR لە کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند کە کۆمپانیای فەیسبووک دەیەوێت لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا نەوەیەکی نوێ لە ئامێری Portal ڕابگەیەنێت بە خاوەن چەند تایبەتمەندییەکی نوێ و جیاوازەوە. بەڵام ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی ئامێرەکە بە دیاریکراوی لە لایەن فەیسبووکەوە بە نادیاری ماوەتەوە.

ئامێری Portal خاوەن ڕوونمایەکی گەورە و کامێراکەی جوڵاو و بڵندگۆیەکە کە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات بە ئاسانترین شێوە پەیوەندی ڤیدیۆیی لە Facebook Messenger ـدا ئەنجام بدەن لە نێو ماڵ و ئۆفیسەکانیان. ئامێرەکە زیاتر بەسوودە بۆ کابانەکانی ماڵ.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ