ئەپ و نەرمەکاڵا

ئێستا ئەپی Windows Terminal بەردەستە بۆ داگرتن لە کۆگای مایکرۆسۆفت بۆ Windows 10

لە ماوەی ڕابردوودا و لە کۆنگرەی Build 2019 ـدا، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئەپی نوێی وێستگەیی Windows Terminal ـی ڕاگەیاند. ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت ئەپەکەی لە کۆگای مایکرۆسۆفت بۆ بەکارهێنەرانی Windows 10 ـی بەردەستکرد.

ئەپی وێستگەیی Windows Terminal تایبەتە بە هێڵی فەرمان (command-line). دەتوانرێت لە ڕێگایەوە داخڵی هەر یەکە لە ئەپەکانی cmd line و PowerShell و Windows Subsystem for Linux ـی پێ بکرێت. ئەپەکە پشتگیری لە کردنەوەی چەند تابێک دەکات لە یەک کاتدا، هەروەها پشتگیری لە ئیمۆجییەکان و پوختەکردنی نووسینە بنچینەییەکانی GPU دەکات.

 

مایکرۆسۆفت لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەپەکەدا بەڵێنی دابوو کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بەردەستی بکات، سەرئەنجام بەردەستی کرد. بەڵام لە ئێستادا ئەپەکە بە شێوەی تاقیکاری بەردەستە و لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا وەشانی فەرمی لە ئەپەکە بەردەست دەکرێت. بۆ داگرتنی ئەپەکە بۆ Windows 10، کرتە لە وێنۆچکەکەی خوارەوە بکە.

سەرچاوە :
22 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
708