ئەپ و نەرمەکاڵا

مایکرۆسۆفت ئەپێکی نوێی وێستگەیی بە ناوی Windows Terminal ڕاگەیاند

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی Build 2019 ـی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە دوێنێدا. کۆمپانیاکە چەندین ڕاگەیاندراوی هەبوو. یەکێک لەو ڕاگەیاندراوانە، ڕاگەیاندنی ئەپی نوێی وێستگەیی Windows Terminal بوو تایبەت بە هێڵی فەرمان.

ئەپەکە تایبەتە بە هێڵی فەرمان (command-line). هەر وەک ئەپەکانی PowerShell و Cmd و (Windows Subsystem for Linux (WSL، فەرمانەکان لە ڕێگای کۆدەوە بە ئەنجام دەگەیەنێت. دەتوانرێت ڕووکاری ئەپەکە بگۆڕدرێت. پشتگیری لە ئیمۆجییەکان و نووسینی پوختەکراوی بنچینەیی GPU دەکات.

ئەپەکە تایبەتە بە گەشەپێدەران، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە نادیاریکراوی مانگی داهاتووی دیاریکرد بۆ بەردەستکردنی ئەپەکە بۆ سیستەمی Windows 10.

سەرچاوە :
7 ئایار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
508