10
ئەپڵ 22, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

ڕەنگە سامسۆنگ داوای قەرەبوو لە ئەپڵ بکات بە تۆمەتی نەکڕینی ڕوونمای پێویست بۆ ئایفۆن

کۆمپانیای سامسۆنگ گەورەترین بەرهەمهێنەری ڕوونمای OLED ـە. کۆمپانیاکە لە ساڵی 2017 ـەوە دەستی کردووە بە فرۆشتنی ڕوونمای جۆری OLED بە ئەپڵ بە مەبەستی بەکارهێنانی لە ئایفۆنە نوێیەکاندا.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی ET News، سامسۆنگ نیگەرانە لەوەی کە ئەپڵ بە پێی پێویست ڕوونمای OLED ـی لێ نەکڕیون. هەر بۆیە سامسۆنگ دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت بڕە پارەیەک لە ئەپڵ وەربگرێت وەکو قەرەبوو. بەمەش زیانی دەیان ملیۆن دۆلار لە ئەپڵ دەکەوێت.

وا دیارە هۆکاری نیگەرانییەکەی سامسۆنگ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نایەوێت زیانی ملیۆنان ڕوونمای لێ بکەوێت کە لەسەر داواکاری ئەپڵ بەرهەمی هێنابوون، بەڵام تا ئێستا ئەپڵ ڕوونماکانی نەکڕیوە. سەبارەت بە هۆکاری نەکڕینی ڕوونمای پێویست لە جۆری OLED لە لایەن ئەپڵەوە، بۆ کەمی فرۆشی ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی ڕابردوو دەگەڕێتەوە.

ئەپڵ هەوڵی کڕینی ڕوونمای OLED ـی قەبارە جیاواز لە سامسۆنگ دەدات، لە دوای ئەوەی کە دەنگۆ هەیە ئەپڵ ڕوونمای جۆری OLED بۆ لاپتۆپ و تابڵێتە نوێیەکانی بەکاربهێنێت.

بۆچونی تۆ