10
ئەپڵ 22, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

ڕەنگە ئەپڵ ڕوونمای OLED بۆ لاپتۆپ و تابڵێتە نوێیەکانی لە داهاتوودا بەکاربهێنێت

لە دوای ئەوەی لە ساڵی 2017 ـەدا بۆ یەکەمجار ئەپڵ ڕوونمای جۆری OLED ـی بۆ iPhone X بەکارهێنا، وا دیارە کۆمپانیاکە دەیەوێت ڕوونماکە بۆ هەر یەکە لە لاپتۆپ و تابڵێتە نوێیەکانی لە داهاتوودا بەکاربهێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی The Verge، ئەپڵ دەیەوێت ڕوونمای جۆری OLED بۆ ئەو ئامێرانەی بەکارهێنێت کە پێشتر بۆیانی بەکارنەهێناوە، ئەوانیش هەر یەکە لە لاپتۆپەکانی ماک بووک و ئاپیاد دەبن. بەکارهێنانی ئەم جۆرە ڕوونمایە لە ئێستادا پێویستییەکی هێندە گرنگ نییە، بەڵام ئەپڵ دەیەوێت فرۆشی هەر یەکە لە بەرهەمەکانی ماک بووک و ئایپاد زیاد بکات بە بەکارهێنانی ئەم جۆرە ڕوونمایە بۆیان. ئەمەش لە دوای هێواشی فرۆشی ئایفۆنە نوێیەکان.

بەکارهێنانی ڕوونمای جۆری OLED بۆ لاپتۆپ و تابڵێتەکان نوێ نییە. لە پێشووتردا سامسۆنگ ڕوونماکەی بۆ تابڵێتەکانی Galaxy Tab S بەکارهێنابوو و لینۆڤۆش ڕوونماکەی بۆ لاپتۆپی ThinkPad X1 Yoga بەکارهێنابوو.

بەڵام ڕوون نییە ئەگەر ئەپڵ لە داهاتوودا جۆرە ڕوونماکەی کڕی بۆ لاپتۆپی ماک بووک پڕۆ بەکاری بهێنێت، چونکە پێشووتر پڕوپاگەندەکان دەیانگوت لە ساڵی 2021 ـدا ئەپڵ ڕوونمای جۆری mini-LED بۆ ماک بووک پڕۆ بەکاردەهێنێت، نەوەک OLED.

پێشبینی دەکرێت سەرجەم ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ خاوەن ڕوونمای جۆری OLED ببن و بۆ یەکەمجار پشتگیر بن لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ