10
ئەندرۆید 24, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

بیڵ گەیتس: گەورەترین هەڵەم لەدەستدانی بازاڕی مۆبایلەکان بوو بۆ ئەندرۆید

لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ پێگەی Village Global، کەسایەتی ناودار و دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت “بیڵ گەیتس” ڕایگەیاند کە گەورەترین هەڵەی، لەدەستدانی بازاڕی مۆبایلەکان بوو بۆ ئەندرۆید.

دەقی وتەی چاوپێکەوتنەکەی بەڕێز بیڵ گەیتس بەم شێوازە بوو:

دەزانیت، لە جیهانی نەرمەکاڵادا بۆ سەکۆ تایبەتەکان، براوەکان سەرجەم بازاڕەکان داگیر دەکەن. هەر لەبەر ئەوە گەورەترین هەڵەم خراپ بەڕێوەبەردنی ئەوە بوو کە مایکرۆسۆفتی نەکردە ئەوەی کە وەکو ئەندرۆید بێت. ئێستا ئەندرۆید سەکۆیەکی ئاساییە بەرامبەر ئای ئۆ ئێسی ئەپڵ. ئەوە شتێکی سروشتی بۆ کردنە براوەی مایکرۆسۆفت.

کاتێک یەکەمین مۆبایلی کارکردوو بە سیستەمی ئەندرۆید لە ساڵی 2008 ـدا بەردەستکرا، سیستەمی ئەندرۆید بووە جێگرەوەیەکی سیستەمی ئای ئۆ ئێسی ئەپڵ. لە پاشان و لە ساڵی 2010 ـدا، مایکرۆسۆفت سیستەمی Windows Phone 7 ـی تایبەت بە مۆبایلەکان بەردەستکرد، وەکو ڕکابەرێک بۆ ئەندرۆیدی گووگڵ و ئای ئۆ ئێسی ئەپڵ. مایکرۆسۆفت هەوڵی زۆری دا تاوەکو بەسەریاندا سەربکەوێت، بەڵام هەوڵەکان بێسوود بوون. دواجار و لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا ڕایگەیاند کە مایکرۆسۆفت پشتگیری تەواوی خۆی لە سیستەمەکانی Windows Phone دەوەستێنێت.

لە ڕاستیدا، ئەوە بە تەنها هەڵەی بیڵ گەیتس نەبوو. چونکە لە ساڵانی 2000 ـەکاندا ئەرکی بەڕێوەبەری گشتی مایکرۆسۆفت نەبوو. تەنها ئەرکی بەڕێوەبەردنی نەرمەکاڵاکانی لە کۆمپانیاکەدا بەدەستەوە بوو.

ئەوەی مایەی گاڵتەجاڕییە سەبارەت بەم بابەتە. گاڵتەپێکردنی بەڕێوەبەری گشتی مایکرۆسۆفت Steve Ballmer بوو لەو کاتەدا کە ساڵی 2007 ئەپڵ یەکەمین نەوەی مۆبایلی ئایفۆنی نمایش کرد. Steve Ballmer مۆبایلەکەی ئەپڵی بە شتێکی زۆر گرانبەها ناوبرد و ڕایگەیاند هەرگیز سەرکەوتوو نابێت. بەڵام ئێستا شتەکان پێچەوانە بوونەتەوە و ئایفۆنی ئەپڵ لە لوتکەدایە و شتێک نەماوە بە ناوی مایکرۆسۆفت لە بازاڕی مۆبایلەکاندا.

بۆچونی تۆ