فەیسبووک

لە کۆتایی ئەم مانگەدا فەیسبووک گشت ئەپەکانی لە کۆگای سیستەمی Windows Phone ـدا دەسڕێتەوە

پێشووتر کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بە تەواوی پشتگیری لە سیستەمی Windows 10 Phone دەوەستێنێت. کۆمپانیای فەیسبووک نیازی وایە لە کۆتایی ئەم مانگەدا ئەپەکانی لە کۆگای سیستەمەکەدا بسڕێتەوە.

چەند بەکارهێنەرێکی مۆبایلەکانی Windows 10 Phone لە تۆڕی Reddit ـدا ئاماژەیان پێدا کە ئاگادارکەرەوەیەکیان لە ئەپی ئینستەگرامەوە پێ گەیشتبوو، کە تێیدا ڕاگەیەندرابوو لە ڕێکەوتی 30 ـی ئەم مانگەدا ئەپەکە لە کۆگای Microsoft Store ـی سیستەمی Windows 10 Phone ـدا دەسردرێتەوە و چیدیکە بەردەست نابێت بۆ داگرتن. بەڵام دەتوانرێت لە وێبگەڕی ئامێرەکەوە داخڵی خزمەتگوزارییەکە بکرێت.

وتەبێژێکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت پشتڕاستی کردەوە کە فەیسبووک لە ڕێکەوتی 30 ـی ئەم مانگەدا کۆتایی بە پشتگیری ئەپەکانی Facebook و Instagram و Messenger دەهێنێت.

ئەگەر بەکارهێنەرێکی ئامێرە کارکردووەکانی Windows 10 Phone ـیت، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ گۆڕینی مۆبایلەکەت بە سیستەمە کارکردووەکانی ئای ئۆ ئێس یاخود ئەندرۆید.

سەرچاوە :
5 نیسان، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
693