چۆنییەتی
25, حوزهیران 2019
چۆنیەتی دامەزراندنی وەشانە تاقیکارییە گشتییەکانی macOS Catalina

دوێنێ (24 ـی 6) ئەپڵ یەکەمین وەشانی تاقیکاری گشتی لە سیستەمەکانی iOS 13 و iPadOS 13 و macOS Catalina بەردەستکرد. بەو مانایەی، ئێستا تۆ وەکو کەسێکی ئاسایی دەتوانیت وەشانەکان لە پێش بەردەستکردنیان بە شێوەی گشتی و چاوەڕوان نەبوون تاوەکو مانگی 9 دابمەزرێنیتە سەر ئامێرەکەت.
ئەم بابەتە یارمەتیدەرە بۆ دامەزراندنی وەشانە تاقیکارییە گشتییەکانی macOS Catalina بۆ ئامێری ماکەکەت. بەردەوامبە لە خوێندنەوە.
چۆنیەتی داگرتنی وەشانە تاقیکارییە گشتییەکانی macOS Catalina:
- کردنەوەی ئەم بەستەرە لە وێبگەڕی سەفاری (https://beta.apple.com/sp/betaprogram/)
- کرتە کردن لە دوگمەی Sign in و داخڵکردنی ئیمەیڵ و تێپەڕەوشەی هەژماری ئەپڵ ئایدییەکەت
- کرتە کردن لە دوگمەی Enroll Your Devices لە بەشی سەرەوە و دەستە ڕاستی وێبسایتەکە، لە پاشان کرتە لە macOS بکە
- بڕۆ خوارەوەی پەڕگەکە و کرتە لە دوگمەی Download the macOS Public Beta Access Utility بکە
- کە کرتەت لە دوگمەکەی سەرەوە کرد، پەڕگەیەک لە جۆری DMG. و لە پاکێجێکدا دادەبەزێت. بیکەرەوە و دایبمەزرێنە
- لە پاشان ئەپی System Preferences بکەرەوە و کرتە لە بەشی Software Update بکە و لە پاشان کرتە لە Download بکە

بەم شێوەیە، وەشانە تاقیکارییە گشتییەکان لەسەر ئامێرەکەت دادەمەزرێت و لەگەڵ بەردەستکردنی هەر وەشانێکی نوێی تاقیکاری گشتیدا، بە دەستت دەکات و دەتوانیت دایبمەزرێنیت.
تێبینی:
- زۆرینەی جار وەشانە تاقیکارییەکان خاوەن کێشەی جۆراوجۆر، خاوبوونەوە، لاوازی تەندرووستی پاترین و کێشەی زیاترن. هەر بۆیە، بە داگرتنیان دەبێت ڕەزامەند بیت بە گرتنە ئەستۆی هەر کێشەیەک
- ئەپڵ پێشنیارت بۆ دەکات کە لە پێش دامەزراندنی وەشانە تاقیکارییەکان، کرداری پاشەکەوتکردن (Backup) لە ئەپی iTunes ـی کۆمپیوتەر ئەنجام بدەیت؛ داوا لێ کراو نییە – تەنها پێشنیارکراوە
تێبینی بۆ نوێکردنەوەی وەشان:
- پێویستە ماکەکەت پەیوەستی کەیبڵی بارگاویکردنەوە کرابێت بۆ دامەزراندنی وەشانەکان
لیستی ئەو ئامێرانەی کە پشتگیری لە وەشانی macOS Catalina دەکەن:
- iMac Pro ـی 2017 و نوێتر
- MacBook ـی 2015 و نوێتر
- Mac Pro ـی 2013 و نوێتر
- iMac ـی 2012 و نوێتر
- MacBook Air ـی 2012 و نوێتر
- MacBook Pro ـی 2012 و نوێتر
- Mac mini ـی 2012 و نوێتر
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.