ئای ئۆ ئێس 25, حوزه‌یران 2019

ئەپڵ یەکەمین وەشانی تاقیکاری گشتی لە سیستەمەکانی iOS 13 و iPadOS 13 و macOS Catalina بەردەستکرد

لە کۆنگرەی WWDC 19 ـی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەپڵ وەشانی نوێی لە هەر یەکە لە سیستەمەکانی iOS 13 و iPadOS 13 و macOS Catalina ڕاگەیاند. هاوکات دوا بە دوای کۆتایی پێهاتنی کۆنگرەکە، ئەپڵ یەکەمین وەشانی تاقیکاری سیستەمە ناوبراوەکانی بۆ گەشەپێدەران بەردەستکرد.

خۆشحاڵانە، دوێنێ (24 ـی 6) ئەپڵ یەکەمین وەشانی تاقیکاری گشتی لە وەشانی نوێی سیستەمەکانی iOS 13 و iPadOS 13 و macOS Catalina بۆ ئەو کەسانە بەردەستکرد کە خوازیارن لە پاڵ گەشەپێدەرانەوە، وەشانە تاقیکارییەکان تاقی بکەنەوە.

وا بڕیار بوو ئەپڵ لە کۆتاییەکانی مانگی 7 ـدا یەکەمین وەشانی تاقیکاری گشتی لە وەشانە نوێیەکانی سیستەمەکانی بەردەست بکات. بەڵام وا دیارە پێویستی بەو ماوە زۆرە نەکردووە بۆ بەردەستکردن و ئەپڵ وەشانەکان بە جێگیر و کەم کێشە دەبینێت.

زۆرینەی جار وەشانە تاقیکارییەکان خاوەن کێشەی جۆراوجۆر، خاوبوونەوە، لاوازی تەندرووستی پاترین و زیاترن. هەر بۆیە، پێشنیارتان بۆ ناکەین کە دایان بمەزرێنن لەسەر ئامێرەکانیان. بەڵام ئەگەر دەتانەوێت، دەتوانن لەسەر ئەستۆی خۆتان بەم شێوازە یەکەمین وەشانی تاقیکاری گشتی iOS 13 و iPadOS 13 و macOS Catalina و وەشانە تاقیکارییە گشتییە نوێیەکان دابمەزرێننە سەر ئامێرەکانتان:

لیستی ئەو ئامێرانەی کە لەگەڵ وەشانە نوێیەکانی سیستەمەکانی ئەپڵدا گونجاون:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ