10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 26, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

ڤیڤۆ یەکەمین چاویلکەی AR ـی خۆی نمایشکرد

لە پاڵ نمایشکردنی مۆبایلی Vivo iQOO 5G، کۆمپانیاکە یەکەمین چاویلکەی ڕاستی خەیاڵی (AR) ـی خۆی لە کۆنگرەی MWC ـی شاری شەنگەهای چیندا ڕاگەیاند.

چاویلەکەکەی ڤیڤۆ ناوی Vivo AR Glass ـە، چاویلکەکە خاوەن کەیبڵێکە کە دەتوانرێت پەیوەستی مۆبایلی نوێی Vivo iQOO 5G ـی پێ بکرێت. هەروەها خاوەن شوێنهەڵگری 6DoF و 2 کامێرا و 2 ڕوونمای ڕۆشنە کە دەتوانرێت وردەکارییەکانی پێ ببیندرێت.

ڤیڤۆ دەڵێت کە دەتوانرێت چاویلکەکە بۆ؛ یاریکردن، کاری ئۆفیس، ناسینەوەی شێوە و شتەکان بەکاربهێندرێت. ئەمە ڕێکلامێکی ڤیدیۆیی چاویلکەکەیە:

تاوەکو ئێستا ڕێکەوتی بەردەستکردن و نرخ و وردەکاری زیاتری چاویلکەی Vivo AR Glass ئاشکرا نەکراوە. بەڵام ڕەنگە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا بەردەست بکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ