مۆبایل و تابلێت

ڤیڤۆ مۆبایلی Vivo iQOO 5G ـی بە پشتگیریکردن لە 5G و خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ـەوە ڕاگەیاند

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلی Vivo iQOO ـی ڕاگەیاند. دوێنێ لە کۆنگرەی MWC ـی شاری شەنگەهای چیندا، کۆمپانیاکە بژاردەیەکی نوێی لە مۆبایلی Vivo iQOO بە پشتگیریکردن لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G و توانای 120 وات بارگاویکردنەوەی ڕاگەیاند.

ڕاگەیەندراوەکەی ڤیڤۆ بە بێ ئاشکراکردنی زانیاری زیاتر بوو. ئەوەی دەزانین ئەوەیە کە مۆبایلەکە خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 855 و مۆدیەمی X50 و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات.

مۆبایلەکە کەمترین وزەی پاتری بەفیڕۆ دەدات، بە شێوەیەک لە کاتی پەیوەستبوون بە ڕایەڵەی 5G ـەوە، تەنها بڕی 30% ـی وزەی پاتری لە ڕۆژێکدا بەفیڕۆ دەدات.

زانیارییە بەردەستەکان زۆر کەمن و تەنها ئەوانەی سەرەوەن. نرخی مۆبایلەکە نەزانراوە. بەڵام کۆمپانیاکە دەڵێت کە لە 3 مانگی داهاتوودا مۆبایلەکە بەردەست دەکات.

ڕێکلامی مۆبایلەکە:

سەرچاوە :

26 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
951