10
گەرمترین 27, حوزه‌یران 2019

هەندێک کۆمپانیای ئەمریکی ڕێگایەکیان دۆزیوەتەوە بۆ بەردەامیدان بە بازرگانی لەگەڵ هواوەی

٢ ڕۆژ لەمەوبەر بڵاوبووەوە کە کۆمپانیای Micronی ئەمریکی لێکۆڵینەوەی کردووە و درکی بەوە کردووە کە سەرەڕای سزا و کێشەکان دەتوانێت بە شێوازێکی دیاریکراو بەردەامبێت لە بازرگانی لەگەڵ هواوەی، کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەتوانن بەرهەمەکانیان بە هواوەی بفرۆشن بە مەرجێک ڕێژەی پارچە و تەکنەلۆژیا ئەمریکییەکان لە بەرهەمەکاندا ٢٥٪ تێنەپەڕێنن.

بە پێی The New York Times میکرۆن تاکە کۆمپانیا نییە کە ئەم وردەکارییەی قۆستووەتەوە بۆ بەردەوامبوون لە بازرگانی لەگەڵ هواوەی، بەڵکوو چەند کۆمپانیایەکی ئەمریکی دیکەش، لەوانەش ئینتێڵ، هەستاون بەم کارە، بەپێی ڕۆژنامەکە، ئەندامانی ئیدارەی تڕەمپ ئاگاداری ئەم کارەن و ڕای جیاوازیان هەیە، هەندێک لە بەرپرسەکان پێیان وایە ئەم کارە دروست نییە و ناهێڵێت سزاکان ئامانجی خۆیان بە باشی بپێکن لە جەنگی ئابووری نێوان ئەمریکا و چین، هەندێکی دیکەش نەرمترن و خەمی ئەوەیانە کە ئەگەر ئەم ڕێگایەش لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان دابخرێت، کاریگەری خراپی لەسەریان دەبێت.

The Huawei P30 Pro

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ