فەیسبووک

ڕەنگە فەیسبووک ڕێگە بە بەکارهێنەران بدات لە گۆڕانکاریکردن لە دەرکەوتنی نیشانەی ئاگادارکەرەوەکان لە نێو ئەپەکەدا

فەیسبووک هەوڵ دەدات ئەو تایبەتمەندییانە بەردەست بکات کە بەکارهێنەران ئاسوودە دەکات. هەر بۆیە، ڕەنگە بەمزووانە بەکارهێنەران بتوانن گۆڕانکاری لە دەرکەوتنی نیشانەی ئاگادارکەرەوەکان لە نێو ئەپەکەدا بکەن.

بەڕێز Jane Manchun Wong توێژەرەوەی ئەپەکان لە جریوەیەکدا ڕایگەیاند کە گۆڕانکارییەکی نوێی لە دواین وەشانی ئەپی فەیسبووکدا بەدی کردووە، ئەویش زیادبوونی بەشی دیاریکردنی دەرکەوتنی نیشانە(باج) ـی ئاگادارکەرەوەکانە لە نێو ئەپەکەدا. لە ڕێگەی بەشە نوێیەکەوە، بەکارهێنەران دەتوانن وا بکەن کە چیدیکە نیشانەی ئاگادارکەرەوەکانی هەر یەکە لە بەشەکانی کۆمەڵەکان، شوێنی مارکێتەکان، هەژمار و لیست لەسەر تابی بەشە دیاریکراوەکاندا بوونیان نەبێت.

ڕەنگە زۆرێک لە ئێمە نیگەران ببین بە بینینی ئاگادارکەرەوە هاتووەکان بە شێوەی ژمارە لەسەر تابەکاندا. بەشە نوێیەکە چیدیکە ئەو کێشەیە ناهێڵێت. ئەوەی جێگەی ئاماژە پێکردنە، بەشە نوێیەکە هیچ پەیوەندی نابێت بە بەدەست گەیشنی ئاگادارکەرەوەکان لە بەشە دیاریکراوەکاندا، ئەم بەشە نوێیە تەنها ئاگادارکەرەوە هاتووەکان بە شێوەی ژمارە لەسەر تابەکان ناهێڵێت.

دیار نییە کە لە چ کاتێکدا فەیسبووک بەشە نوێیەکە بۆ بەکارهێنەرانی iOS و Android زیاد دەکات، بەڵام چاوەڕوان ناکرێت ماوەیەکی زۆر بخایەنێت.

سەرچاوە :
28 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
947