ئای ئۆ ئێس

ئەپڵ دەست دەکات بە بەردەستکردنی پشتگیری زیاتر لە 100,000 ڕادیۆی سەرهێڵ بۆ Siri لە ئایفۆن و بڵندگۆی HomePod

لە کۆنگرەی WWDC 19 ـی مانگی ڕابردوودا، ئەپڵ ڕایگەیاند کە یاریدەدەری دەنگی Siri لە وەشانی iOS 13 ـدا پشتگیری زیاتر لە 100,000 ڕادیۆی سەرهێڵ دەکات.

بۆ ئەم مەبەستە، کۆمپانیاکە لە ئەمڕۆوە دەستیکرد بە بەردەستکردنی تایبەتمەندییەکە بۆ بەکارهێنەرانی وەشانە تاقیکارییەکانی iOS 13. بەناوبانگترین ئەو وێستگە ڕادیۆییانەی کە پشتگیر دەبن لە Siri، بریتین لە؛ TuneIn ، iHeartRadio و Radio.com. ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کە دەتوانرێت لە iOS 13 ـدا لە ئایفۆن یاخود بڵندگۆی HomePod ـدا بە تەنها وتنی “Playing BBC Radio” یاخود ناوی هەر وێستگەی ڕادیۆیەکی دیکە، بتوانرێت گوێگری ڕادیۆکە بکرێت بە شێوەی ڕاستەوخۆ.

هەروەک پێشووتر، دەتوانرێت گەڕان بۆ ناوی وێستگە ڕادیۆییەکان بکرێت لە ئەپی Music ـدا بە مەبەستی گوێ لێگرتنیان، وەکو جێگرەوەیەک بۆ بەکارهێنانی Siri.

لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا ئەپڵ وەشانی iOS 13 بۆ دواین لە ئامێرەکانی بە خاوەن دۆخی تاریک و دەیان تایبەتمەندی نوێترەوە بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست دەکات.

سەرچاوە :

1 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
934