سامسۆنگ

بە فەرمی سامسۆنگ ڕێکەوتی ئەنجامدانی کۆنگرەی Unpacked ـی بۆ نمایشکردنی گالەکسی Note 10 ئاشکراکرد

پڕوپاگەندەکانی پێشووتر ڕاست بوون کە باسیان لە مانگی داهاتوو دەکرد وەکو کاتی نمایشکردنی مۆبایلی گالەکسی Note 10.

بە فەرمی سامسۆنگ ڕێکەوتی 7 ـی مانگی داهاتووی دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی Unpacked بۆ نمایشکردنی مۆبایلی گالەکسی Note 10. کۆنگرەکە لە هۆڵی Barclays Center ـی شاری نیویۆرک دەبێت لە کاتژمێر 4 ـی ئێوارە بە کاتی ئەمریکا و کاتژمێر 11 ـی شەو بە کاتی هەولێر.

ڕەنگە ئەمە ببێتە گەورەترین نمایشکردنی زنجیرە مۆبایلی گالەکسی نۆت، چونکە پڕوپاگەندەکان لە پێشوودا ڕایانگەیاند کە مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی بێ لێوار دەبێت و خاوەن هیچ دووگمەیەکی فیزیایی نابێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، ڕەنگە بە 2 مۆدێلی قەبارە جیاوازی 6.3 ئینج و 6.8 ئینج بە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت 5G نمایشبکرێت.

سەرچاوە :

2 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
704