شاومی

شاومی وێنۆچکەی ڕاستی خەیاڵی کاردەستی بە ناوی Mimoji ـەوە ڕاگەیاند؛ تەواو هاوشێوەی Memoji ـی ئەپڵە

لەگەڵ ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی Mi CC 9 و Mi CC 9e و Mi CC 9 Meitu Edition لە دوێنێدا لە لایەن شاومییەوە، کۆمپانیاکە تایبەتمەندییەکی نوێی بە ناوی Mimoji ـییەوە ڕاگەیاند.

تایبەتمەندی Mimoji بریتییە لە وێنۆچکەی ڕاستی خەیاڵی کاردەست کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات شێوازی هاوشێوەی خۆیان درووست بکەن و لە پاشان بە شێوەی جوڵاوە و بە یارمەتی کامێرای پێشەوە بەکاریانی بهێنن. ئەوەی جێگای سەرنجە لەسەر تایبەتمەندییەکە، شاومی بە تەواوەتی تایبەتمەندی Memoji ـی ئەپڵی لەبەرگرتووەتەوە. تەنانەت زۆرێک لە پێگەکان دەڵێن؛ شاومی تەنها ناوی Memoji ـی گۆڕیوە بۆ Mimoji!

تایبەتمەندی Mimoji لە زنجیرە مۆبایلە نوێیەکانی Mi CC 9 ـی شاومیدا بەردەست دەبێت. ئەوەی جێگای ئاماژە پێدانە، تایبەتمەندییەکە ناتوانرێت بۆ مۆبایلە کۆنەکانی شاومی لە ڕێگەی نوێکارییەوە بەدەست بخرێت.

ئەپڵ ساڵی پار و لە وەشانی iOS 12 ـەدا تایبەتمەندی Memoji ـی ڕاگەیاند، تەنانەت هێشتا ساڵێکیش تێنەپەڕیوە بەسەر ڕاگەیاندنی وەشانەکە. هۆکاری ئەم لەبەرگرتنەوە چاونەترسانەیەی شاومی، ئەوەیە کە ئەپڵ مافی لەبەرگرتنەوەی بۆ تایبەتمەندی Memoji دانەناوە. چونکە لە سەرەتاکانی ساڵی پاردا سامسۆنگ بۆ یەکەمجار تایبەتمەندی هاوشێوەی بە ناوی AR Emoji ـییەوە ڕاگەیاند.

سەرچاوە :

3 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
708