شاومی

شاومی ھەریەکە لە مۆبایلەکانی Mi CC 9 و Mi CC 9e و Mi CC 9 Meitu Edition ـی نمایشکرد.

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای شاومی ڕایگەیاند کە زنجیرەیەکی نوێ لە Mi CC9 ڕادەگەیەنێت. ئەمڕۆ کۆمپانیاکە بە فەرمی 3 بەرھەمی نوێی نمایشکرد. لە ماوەی پێشووتردا تایبەتمەندییەکانی مۆبایلێکی ئەم زنجیرەیە بە ناوی Mi CC9 پشتڕاست کرابووەوە، بە شێوەیەک دەگوترا کە مۆبایلەکە خاوەنی کامێرایەکی سەرەکی دەبێت بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ لەگەڵ کامێرایەک لە پێشەوە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ.

لە بارەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Mi CC 9، خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری OLED بە قەبارەی 6.39 ئینج و بە ڕوونی +FullHD، کار دەکات بە پرۆسیسەری ھەشت ناوەکی لە جۆری Snapdragon 710. ھەروەھا مۆبایلەکە خاوەن بیرگەی بژاردەی 64 و 128 گێگابایت و ڕامێکە بە فراوانی 8 گێگابایت. هەروەها خاوەنی پاترییەکە بە توانستی 4,030 ملی ئەمپێر و سیستەمی ئەندرۆید پای لەسەر جێگیرکراوە. خاوەن دەرچەیەکی بیستۆک دەبێت بە قەبارەی 3.5 میلیمەتر.

لە ڕووی نرخەوە، بیرگەی 64 گێگابایت بە ڕامی 6 گێگابایت بە نرخی 260$. بیرگەی 128 گێگابایت بە ڕامی 6 گێگابایت بە نرخی 290$ دەبێت. بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و شین بەردەست دەبێت.

لە بارەی مۆبایلەکانی دیکەی وەک؛ Mi CC 9e، خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 6.08 ئینج و لە جۆری Super Amoled، بە ڕوونی +HD. پرۆسیسەری Snapdragon 665 ـی لەسەر جێگیر دەبێت، خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4030 ملی ئەمپێر. پشتگیری بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە توانای 18 وات. کامێرای پشتەوەی 48 مێگاپێکسڵ و کامێرای سێلفی 32 مێگاپێکسڵە. سیستەمی ئەندرۆید پای لەسەر جێگیرکراوە، خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆرە لە بەشی پێشەوە. نرخی مۆبایلەکە لە جۆری ڕامی 4 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت بە 188$، ڕامی 6 گێگابایت و 64 گێگابایت بە 203$ و ڕامی 6 گێگابایت بە بیرگەی 128 گێگابایت بە 233$ دەبێت.

مۆبایلی Xiaomi Mi CC 9 Meitu Edition خاوەن هەمان تایبەتمەندییەکانی Mi CC 9 ـە. خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی بە قەبارەی 128 گێگابایت، بە نرخی 378$ بەردەست دەبێت.

وا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مۆبایلەکان بەردەست بکرێن بۆ فرۆشتن.

سەرچاوە :

2 ته‌مموز، 2019