فەیسبووک 3, ته‌مموز 2019

کێشە کەوتۆتە ڕاژەکانی فەیسبووک و ئینستەگرام و واتسئەپ و بە هۆیەوە چەند بەشێک لە کار کەوتوون

لە کاتژمێر 3 ـی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بە کاتی هەولێر، کێشە کەوتۆتە ڕاژەکانی هەریەکە لە تۆڕەکانی فەیسبووک و ئینستەگرام و واتسئەپ و بە هۆیەوە چەند بەشێکی تۆڕەکان لەکار کەوتوون.

بە هۆی کێشەکانی ڕاژەی تۆڕەکانەوە، بەکارهێنەران ناتوانن وێنە و ڤیدیۆ و ستۆرییەکان ببینن لە بەشی بڵاوکراوەکانی فەیسبووک، هەروەها کێشەکە بووەتە هۆی لەکار کەوتنی کردنەوەی ستۆرییەکان لە ئینستەگرام و ناردنی نامەکان لە واتسئەپ. بە پێی پێگەی DownDetector، لەکار کەوتنەکە سەرجەم وێنەکانی بەشی بڵاوکراوەکانی فەیسبووکی نەگرتۆتەوە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە وێنە و ڤیدیۆکان ناتوانرێن بار بکرێن و بەمەش بە شێوەی سپی بە دیار دەکەون.

فەیسبووکیش کێشەکەی پشتڕاست کردۆتەوە و لە جریوەیەکدا لە تویتەر ئاگاداری خۆیانی لە کێشە ناوبراوەکان دەربڕی. وە ڕاشیگەیاند کە کار دەکەن تاوەکو بە زووترین کات کێشەکان چارەسەر بکەن.

هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی VPN بە مەبەستی دەربازبوون لە کێشەکان بێسوودن. ئەوەی پێویستە، چاوەڕوان بوونە تاوەکو فەیسبووک بە زووترین کات کێشە ناوبراوەکان چارەسەر بکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ