10
ئەپڵ 4, ته‌مموز 2019 بۆچوون

ڕاپۆرتێکی Kuo: ئەپڵ جۆرێکی نوێ لە تەختەکلیل بۆ لاپتۆپە نوێیەکانی بەکار دەهێنێت

لە ڕابردوودا بیستمان کە ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی دواین جۆرەکانی لاپتۆپی MacBook Pro کێشەی لێبوونەوەی دوگمەکانی تەختەکلیلی لاپتۆپەکانیان هەبوو. خۆشحاڵانە، وا دیارە ئەپڵ جۆرێکی نوێ لە تەختەکلیل بۆ لاپتۆپەکانی بەکار دەهێنێت.

لە ڕاپۆرتێکدا پێشبینیکەری بەناوبانگ بەڕێز Ming-Chi Kuo دەڵێت کە ئەپڵ تەختەکلیلی لاپتۆپەکانی دیزاین دەکاتەوە و جۆری مقەستی لە جیاتی جۆری پەپولە بەکاردەهێنێت. ئەم جۆرە نوێیە توانای نوشتانەوەی زیاتر دەبێت و کێشەی لێبوونەوەی نابێت.

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەپڵ جۆرە نوێیەکەی تەختەکلیلەکە لە MacBook Air ـەکانی ئەمساڵدا بەکار دەهێنێت، بەڵام وا پێشبینی ناکرێت ئەپڵ تاوەکو ساڵی داهاتوو تەختەکلیلە نوێیەکە لە MacBook Pro ـدا بەکاربهێنێت.

Kuo دەڵێت کە تێچووی بەرهەمهێنانی تەختەکلیلی جۆری پەپولە زیاترە و زووتریش خراپ دەبێت. هەر بۆیە ڕەنگە بە بەکارهێنانی تەختەکلیلی جۆری مقەست، لاپتۆپە نوێیەکانی ئەپڵ نرخێکی کەمتر بە خۆیانەوە ببینن و هاوکات کێشەی لێبوونەوەی دوگمەکانی تەختەکلیلیان نەمێنێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ