هەواڵ

کارگێڕی بازرگانی ئەمریکا: تاوەکو ئێستا هواوەی لە لیستی ڕەشدایە و وەکو سزادراو مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت

لە دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەمریکا هواوەی لە لیستی ڕەش لادەبات و ڕێگەی پێ دەدات دەست بکاتەوە بە بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان. بەڵام وا دیارە تاوەکو ئێستا ترەمپ سزاکانی لەسەر هواوەی لانەداوە و کۆمپانیاکە لە لیستی ڕەشدا ماوەتەوە.

بە پێی ئیمەیڵێکی ڕەوانەکراو بۆ ئەندامانی لیژنەی کارگێڕی بازرگانی ئەمریکا کە بەر دەستی پێگەی Reuters کەوتووە، کارگێڕی بازرگانی ئەمریکا بە ئەندامەکانی ڕاگەیاندووە کە هێشتا هواوەی لە لیستی ڕەشدا ماوەتەوە و وەکو سزادراوێک مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت. ئەمەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە ترەمپ تاوەکو ئێستا سزاکانی لەسەر هواوەی لانەبردووە.

ئەم بابەتە دووبارە کاردانەوە دەکاتەوە سەر دۆخی دارایی و فرۆشی هواوەی، هەروەها ئەگەرەکانی بەکارهێنانی سیستەمێکی نوێ بۆ ئامێرەکانی وەکو جێگرەوە بۆ ئەندرۆید لە لایەن هواوەیەوە دووبارە دێنەوە ئاراوە.

سەرچاوە :
4 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
828