ئەندرۆید

سامسۆنگ دەستیکرد بە ڕەوانەکردنی وەشانی Android Pie بۆ مۆبایلی Galaxy Xcover 4

لە دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای سامسۆنگ نەوەیەکی نوێی لە زنجیرەی Galaxy Xcover 4 بە ناوی Galaxy Xcover 4s ـەوە ڕاگەیاند، کۆمپانیاکە نەوەی یەکەمی زنجیرەکەی لە یاد نەکردووە و دەستیکرد بە ڕەوانەکردنی وەشانی Android Pie بە خاوەن ڕووکاری OneUI ـەوە بۆ مۆبایلەکە.

مۆبایلی ئاست نزمی Galaxy Xcover 4 لە ساڵی 2017 بە خاوەن وەشانی Android 7.0 ـەوە ڕاگەیەندرا، ئەمەش بە کۆنترین مۆبایلی سامسۆنگ دادەنرێت تاوەکو ئێستا کە وەشانی Android Pie ـی بۆ ڕەوانە بکرێت. دەربارەی وەشانەکە، وەشانی ژمارە G390FXXU4CSF9 ـە و خاوەن ڕێڕەوی ئاسایشی مانگی 6 ـە.

گرنگترین ئەو تایبەتمەندییانەی کە وەشانە لە خۆی دەگرێت، هەر یەکە لە تایبەتمەندییەکانی؛ دۆخی تاریک، جوڵێنەری ڕێنیشاندەرەکان و گۆڕانکاری لە ڕووکاری زۆرێک لە بەشەکاندایە.

وەکو هەمیشە، سامسۆنگ پەیڕەوی ناوچەکان دەکات بۆ ڕەوانەکردنی وەشانەکان. وەشانەکە ڕەوانەی ژمارەیەک لە بەکارهێنەری مۆبایلی Galaxy Xcover 4 لە ئەوروپا کراوە و لە پاشان ڕەوانە دەکرێت بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی دیکەی مۆبایلەکە لە ناوچەکانی دیکەی جیهاندا.

چۆنیەتی نوێکردنەوە و پشکنین کردن بۆ وەشانەکان:

  • کردنەوەی ئەپی Settings
  • کردنەوەی بەشی About Device
  • کردنەوەی بەشی Software Updates
سەرچاوە :
6 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
704