ئای ئۆ ئێس

یاری Dr. Mario World بۆ بەکارهێنەرانی iOS و Android بەردەستکرا (نوێکراوە)

لە دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای Nintendo بە فەرمی ڕایگەیاندبوو کە لە ماوەیەکی نزیکدا یاری Dr. Mario World بۆ بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی iOS و Android بەردەست دەکات، لە کۆتایدا و لە ئەمڕۆدا کۆمپانیاکە یارییەکەی بۆ بەکارهێنەرانی iOS و Android بەردەستکرد.

یاری Dr. Mario World یارییەکی مەتەڵی کردارییە کە دەبێت پارچەکان بکرێنە شوێنی دیاریکراوی خۆیان. یارییەکە لەسەر بنچینەی یاری  Dr. Mario ـی ساڵی 1990 درووست کراوە، خۆی دەبینێتەوە لە هەبوونی دەیان قۆناغی جیاوازدا کە پێویستە گشتیان بە سەرکەوتوویی تەواو بکرێن تاوەکو یارییەکە کۆتایی پێ بێت.

یارییەکە بە نرخی خۆڕایی و بە کڕینی نێوخۆیی بە قەبارەی 194 مێگابایت و گونجاو لەگەڵ وەشانی iOS 11.0 و نوێتر بۆ iOS بەردەستە و بە قەبارەی 93 مێگابایت و گونجاو لەگەڵ وەشانی Android 4.4 و نوێتر بۆ Android بەردەستە.

کرتە لە وێنۆچکەکانی خوارەوە بکە بۆ داگرتنی یارییەکە.

نوێکراوە: ئێستا یارییەکە بۆ Android ـیش بەردەستە و دەتوانیت لە ڕێگەی وێنۆچکەکەی سەرەوە دایبگریت.

9 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
704