هەواڵ
19, حوزهیران 2019
نینتێندۆ بە فەرمی یاری Dr. Mario Worldـی ڕاگەیاند بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس

پێش چەند مانگێک لەمەوبەر کۆمپانیای نینتێندۆ بە فەرمی ڕایگەیاند دەیەوێت یارییەکی نوێ ڕابگەیەنێت لە ژێر ناونیشانی Dr. Mario Worldـدا و بە هاوکاری کۆمپانیای یابانی Line، لەگەڵ ئەوەشدا ناوبراو ئەوەی ئاشکرا کرد یارییە نوێیەکە بە شێوەی خۆڕایی بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.
لە میانەی ئەمەشدا و ڕۆژی ڕابردوو کۆمپانیای نینتێندۆ لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند لە ئێستادا بەکارهێنەران دەتوانن تۆماری پێشوەختە ئەنجام بدەن بۆ یاری Dr. Mario World، لە بارەی بەرواری ڕاگەیاندنی یارییەکە ئەوا بە فەرمی بەردەست دەبێت بۆ هەردوو سیستمەکە لە ڕۆژی 10ـی مانگی داهاتوو.
ناوبراو ئەوەشی ڕوونکردەوە Dr. Mario World سەرەتا بەردەست دەبێت لە یابان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاشان بەردەست دەکرێت بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی دیکە لە جیهاندا.
بۆ ئاشنابوون بە شێوازی یاریکردن لە Dr. Mario World بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.